ئیدعای ئەمریکا دەستی بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگردا گرتووە لە کەناراوەکانی ڤەنزوێلا
بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی لە ڕۆژنامەکانی ئەمریکادا بڵاوکراونەتەوە، گوایە پاسەوانی کەناراوەکانی ئەمریکا دەستیان بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگردا گرتووە لە کەناراوەکانی ڤەنزوێلا.
لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ڤەنزوێلا، ڕاپۆرتە میدیاییەکانی ئەمریکا ئیدعای ئەوە دەکەن کە ئەمریکا دەستی بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگردا گرتووە لە کەناراوەکانی ڤەنزوێلا.
ڕاپۆرتە هەواڵییەکان بە پشتبەستن بە بەرپرسانی ئەمریکا کە ناویان نەهێنراوە، ڕایانگەیاندووە کە پاسەوانی کەناراوەکانی ئەمریکا دەستیان بەسەر تانکەرەکەدا گرتووە. ناوی تانکەرەکە و شوێنی ئۆپەراسیۆنەکە ئاشکرا نەکراوە. تا ئێستا نە ئەمریکا و نە ڤەنزوێلا بەیاننامەیەکی فەرمییان لەو بارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەرچاوە پزیشکییەکان لە غەززە ڕایانگەیاند، منداڵێکی ٨ مانگان لە غەززە بەهۆی سەرما گیانی لەدەستدا.
سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند، ژمارەی کوژراوانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بۆ چوار کەس بەرز بووەتەوە.
بە هاتنی شەپۆلێکی نوێی بارانبارینی توند و هەورەتریشقە بۆ باشوور و ناوەندی کەرتی غەززە، دەیان خێمەی شوێنی نیشتەجێبوونی ئاوارەکان لە خان یوونس و ناوچەکانی دەوروبەری بە تەواوی نقوومی لافاو بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٠ هەزار و ٣٧٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧١ هەزار و ٧٩ کەس.