سەرۆکی شارەوانیی غەززە: زریانی ئەم دوایییە بووەتە هۆی ئاوگرتنەوەیەکی بەرفراوان و توندبوونەوەی قەیرانی مرۆیی
سەرۆکی شارەوانیی غەززە ڕایگەیاند کە شەپۆلی سەرما و بارانبارینی ئەم دوایییە بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو، ژێرئاوکەوتنی ناوەندەکانی نیشتەجێکردنی بەپەلە و داخرانی ژمارەیەک لە ڕێگاکان لە ئاستی شارەکەدا.
دکتۆر یەحیا سەراج زیادی کرد کە ئەم دۆخە لە کاتێکدا ڕوودەدات کە وێرانکاریی بەرفراوانی ژێرخانەکان و کەمیی توندی کەرەستەکان، مامەڵەکردن لەگەڵ لێکەوتەکانی زریانەکەی زۆر سەخت کردووە و قەیرانی مرۆییی هەبوو قووڵتر دەکاتەوە.
بە وتەی سەرۆکی شارەوانیی غەززە، پێشبینییەکان ئاماژە بە هاتنی شەپۆلی دووەمی زریانەکە لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا دەکەن، بەڵام شارەوانی ئامێر و توانای پێویستی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لەبەردەستدا نییە.
ناوبراو ڕوونی کردەوە کە تاکە ڕێگەچارەی بەردەست، بەکارهێنانی ئامێری بەکرێگیراوە لە کەرتی تایبەتەوە؛ کەرەستانەیەک کە داڕزاو و کۆنن و توانای ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم کەشوهەوا سەختەیان نییە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەرچاوە پزیشکییەکان لە غەززە ڕایانگەیاند، منداڵێکی ٨ مانگان لە غەززە بەهۆی سەرما گیانی لەدەستدا.
سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند، ژمارەی کوژراوانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بۆ چوار کەس بەرز بووەتەوە.
بە هاتنی شەپۆلێکی نوێی بارانبارینی توند و هەورەتریشقە بۆ باشوور و ناوەندی کەرتی غەززە، دەیان خێمەی شوێنی نیشتەجێبوونی ئاوارەکان لە خان یوونس و ناوچەکانی دەوروبەری بە تەواوی نقوومی لافاو بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٠ هەزار و ٣٧٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧١ هەزار و ٧٩ کەس.