لە ئیستانبوول بەهۆی دەرکەوتنی ئاگر ٣ منداڵ گیانیان لەدەستدا
لە شارۆچکەی پەندیکی پارێزگای ئیستانبوول بەهۆی دەرکەوتنی ئاگر لە ناو خانوویێکی ٢ نهۆمی ٣ منداڵ گیانیان لەدەستدا و منداڵێکیش بە سەختی بریندار بوو.
رووداوەکە لە شارۆچکەی پەندیکی پارێزگای ئیستانبوول بە هۆکارێکی نادیار لە باڵەخانەیەکی ٢ نهۆمی رووی دا. دوای ئاگادارکردن تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە، پۆلیس و تەندروستی ڕەوانەی ناوچەکە کران.
دووکەڵی ئاگرەکە لە ماوەیەکی کورتدا بڵاو بووە و منداڵەکان لە لایەن هاوڵاتیان لەناو خانووکە دەرێنران. منداڵەکان لە لایەن تیمەکانی تەندروستی گواسترانەوە نەخۆشخانە بەڵام ٣ منداڵ گیانی لەدەستدا و چارەسەرکردنی منداڵەکەی دیکە بەردەوامە.
ئاگرەکە لە لایەن تیمەکانی تەندروستی کۆنترۆل کرا و سەبارەت بە رووداوەکە لێپرسینەوە دەستیپێکرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەرچاوە پزیشکییەکان لە غەززە ڕایانگەیاند، منداڵێکی ٨ مانگان لە غەززە بەهۆی سەرما گیانی لەدەستدا.
سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند، ژمارەی کوژراوانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بۆ چوار کەس بەرز بووەتەوە.
بە هاتنی شەپۆلێکی نوێی بارانبارینی توند و هەورەتریشقە بۆ باشوور و ناوەندی کەرتی غەززە، دەیان خێمەی شوێنی نیشتەجێبوونی ئاوارەکان لە خان یوونس و ناوچەکانی دەوروبەری بە تەواوی نقوومی لافاو بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٠ هەزار و ٣٧٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧١ هەزار و ٧٩ کەس.