ئۆپەراسیۆنی دژە گەندەڵی لە عێراق: "ئەمە تەنها سەرەتایەکە"
عەلی زەید، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، کە تێیدا دەیان سیاسەتمەدار و بەرپرسی باڵا دەستگیرکراون، تەنیا قۆناغی یەکەم بووە.
حکومەت جەختی لەوە کردەوە کە ئۆپەراسیۆنەکان دژی ئەو کەسانەی کە سامانی گشتی تاڵان دەکەن و گەندەڵی لە دەوڵەتدا قبوڵ ناکرێت.
دوابەدوای ئۆپەراسیۆنێکی فراوانی دژە گەندەڵی کە سەرلەبەیانی دوێنێ لە چەند شارێکی عێراق بەتایبەتی بەغدا ئەنجام درا، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکە بەردەوام دەبێت.
زەیدی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا، شەپۆلی دەستگیرکردنەکانی بە ئامانجگرتنی سیاسەتمەداران و ئەندامانی پەرلەمان و بەرپرسانی باڵای بە "قۆناغی یەکەم" وەسفکرد، ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەت بەردەوام دەبێت لە هەوڵە یەکلاکەرەوەکانی بۆ گەڕاندنەوەی سامانی گشتی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.
زەیدی ڕایگەیاند، "ئۆپەراسیۆنی دژ بە گەندەڵی کە دەستیپێکردووە قۆناغی یەکەمە، ئێمە پابەندین بە پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خەڵک، و سازش لەسەر ئەو بەرپرسیارێتییە ناکەین."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەڵمانیا لە شاری ستاد، شارێکی سەربە ویلایەتی ساکسۆنی خوارووی ئەڵمانیا، لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری ٥ کەس کوژران و تۆمەتبارێکیش دەستگیر کرا.
١٠١ ساڵ بە سەر لە سێدارەدانی شێخ سەعید و ٤٦ هاوڕێکەی تێپەڕی. شەهیدەکان بە رەحمەت و مینەت یاد دەکرێن.
بەرپرسانی تەندروستی ئەفغانستان ڕایانگەیاند، لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ٤٥ هەزار کەس کە بەدەست ئالوودەبوونی ماددەی هۆشبەرەوە دەناڵێن چارەسەری خۆیان تەواو کردووە و گەڕانەوەی لای خانەوادەکانیان.