بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٩ ژاپۆن دەهەژێنێت
لە ویلایەتی ئیواتەی وڵاتی ژاپۆن بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٩ رووی دا.
ناوەندی لێکۆڵینەوەکانی جیۆلۆجی ئەمریکا ڕاگەیاند، لە ناوچەی نۆدا لە کەنارئاوەکانی ویلایەتی ئیواتە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٩ رووی دا.
دەستنیشان کرا، بوومەلەرزەکە بە قوڵایی ٣٧.٢ کیلۆمەتر رووی دا.
دوای بوومەلەرزەکە هۆشداری تسونامی نەدرا و بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە ئەنجامی رووداوەکەدا تاوەکو ئێستا زیانێکی گیانی و ماددی تۆماڕ نەکراوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەپێی زانیارییەکان، پلەکانی گەرما کە لە ماوەی ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٦دا لە ئیسپانیا تۆمار کراون، گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی لە ماوەی ٦٥ ساڵدا. بەپێی خەمڵاندنەکان نزیکەی ٩٠٠ کەس لە وڵاتەکەدا بەهۆی شەپۆلی گەرمای زۆرەوە گیانیان لەدەستداوە.
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات گەیشتووەتە ٢ ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دۆلار. وەبەرهێنانەکان لە بازرگانی سنوور بەزاندن و کانگاکان بەهێزتر دەکرێن بۆ ئەوەی لە ماوەی ٣ ساڵدا بگاتە ئامانجی ١٠ ملیار دۆلار.
محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، ئەگەر پابەندبوونەکان جێبەجێنەکرێن، بژاردەی سەربازی لەسەر مێزە.