هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر غەززە: ٣ شەهید
فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی باکووری کەرتی غەززەی کردە ئامانج و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٣ کەس شەهید بوون.
هێزە داگیرکەرەکان بەردەوام ڕێککەوتنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە پێشێل دەکەن. جگە لە بۆردومانکردنی ناوچە ئاوارەکان بە تەقەی ئاسمانی و تۆپخانە، لەناو ئەو ناوچەیەی کە بە هێڵی زەرد ناسراوە، وێرانکاری و ڕووخاندن ئەنجام دەدەن، هەروەها سنووردارکردن بەسەر جووڵەی کاڵا و یارمەتی و گەشتکردندا دەسەپێنن.
میدیا ناوخۆییەکان بڵاویانکردەوە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان سەر بە سوپای داگیرکەر کۆمەڵێک هاووڵاتی مەدەنی لە نزیک وێستگەی ئەلحیلو لە باکووری کەرتی غەززەی بۆردومان کردووە و لە ئەنجامدا ٣ کەس شەهید بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر کەرتی غەززە زیاتر لە ٢٥٠ هەزار کەس شەهید و بریندار بوونەتە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ژمارەی مردووانی ٢ بوومەلەرزە کە لە ٢٤ی حوزەیران ڤەنزوێلایان گرتەوە، گەیشتە ٢ هەزار و ٢٩٥ کەس.
لە پارێزگای بەدەخشانی وڵاتی ئەفغانستان بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٥ رووی دا.
ئاسایشی خۆڕاگری لە غەززە جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانی لە دژی تاکێک کە تۆمەتبارە بە هاوکاری لەگەڵ هەواڵگری رژێمی سەهیۆنی و بەشداریکردن لە شەهیدکردنی عزالدین حەداد سەرۆکی ئەرکانی کەتائیبی قەسام ڕاگەیاند.