فەلەستینییەکان بەرەنگاری هێرشی چەتەکانی جوولەکە بوون: ٢ داگیرکەر بریندار بوون
فەلەستینییەکان لە بەرامبەر هەڵمەتی دانیشتوانی سەهیۆنی بۆ سەر شارۆچکەی کفر حەریت لە ناوچەی سەلفیت لە کەناری ڕۆژئاوا ناڕەزایەتییان دەربڕی و هەوڵیان دا پێش بە هێرشەکە بگرن. دوو دانیشتووی داگیرکەر لە کاتی شەڕ و پێکدادانەکاندا بەهۆی فڕێدانی بەرد بریندار بوون و چارەسەری پزیشکییان بۆ دەکرێت.
گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان فەلەستینییەکان و دانیشتوانی سەهیۆنی داگیرکەر لە شارۆچکەی کفر حەریس کە دەکەوێتە ناوچەی سەلفیت لە کەناریی ڕۆژئاوا سەریهەڵدا.
بەپێی سەرچاوە خۆجێییەکان، نزیکەی ١٠٠ دانیشتووی سەهیۆنی سەر بە گرووپی "ئەلیازار بێرلاند" لە کاتژمێرەکانی زوودا هەڵیانکوتایە سەر شارۆچکەی کەفر حەریس.
بەپێی زانیارییەکان، لە کاتی هەڵمەتەکەدا، دانیشتووان زیانیان بە موڵک و ماڵی فەلەستینییەکان گەیاندووە و ئۆتۆمبێلەکانیان تێکشکاندووە و هەوڵی هێرشکردنە سەر هەندێک ماڵیان داوە.
دەگوترێ خەڵکی ناوچەکە و گەنجان بەرەنگاری هێرشی داگیرکەران بوونەتەوە و دوو داگیرکەر بەهۆی فڕێدانی بەرد لە کاتی شەڕ و پێکدادانەکاندا بریندار بوون.
هاوکات هێزەکانی رژێمی سەهیۆنی لە کاتژمێرەکانی بەرەبەیاندا هەڵیانکوتایە سەر شاری سەلفیت. باس لەوە کرا کە سەربازەکان چوونەتە ناو چەندین ماڵەوە و پشکنینیان بۆ کردووە و زیانیان بە کەلوپەلەکانیان گەیاندووە و لێکۆڵینەوەیان لە هەندێک لە فەلەستینییەکان لەسەر زەوی کردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هێزەکانی رژێمی سەهیۆنی هەڵکوتانە سەر ژمارەیەکی زۆر لە شار و شارۆچکە و کەمپی پەنابەران لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو. لە کاتی هەڵمەتەکاندا ماڵەکان پشکنران و زۆرێک لە فەلەستینیەکان بە دیل گیران.
سوپای پاسداران کە بە مووشەکی بالیستیک بنکەی ئاسمانی ئەمریکی لە ئوردنی کردە ئامانج بە گەلی ئوردن ڕایگەیاند، "ئێمە هیچ دوژمنیێکمان لەگەڵ ئەو وڵاتە نییە؛ بەپێچوانە ئێمە ئێوە و گەلە ئازیزەکەمان خۆشدەوێت. ئێوە زیاتر لە هەر نەتەوەیەکی دیکە لە ئێش و ئازاری گەلی فەلەستینی تێدەگەن."
شەهید ڕافیع سەلامە لە کەمپی خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە لەدایک بوو و لە خێزانێکی تێکۆشەردا گەورە بوو کە ژمارەیەک لە ئەندامەکانی، لەوانە دایکی، شەهید بوون. دایکی لە کاتی هێرشی سەربازانی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر ماڵی خێزانەکەی شەهید بوو.