ئامادەکارییەکانی ئەمریکا بۆ سەپاندنی گەماڕۆی نوێ بە سەر رووسیا بووە هۆی بەرزبوونەوەی نڕخی نەوت
ئەگەری سەپاندنی گەماڕۆی نوێ لە لایەن ئەمریکا بۆ سەر رووسیا و گرژی لە گەرووی هورمز بووە هۆی بەرزبوونەوەی نڕخی نەوت.
ئەمڕۆ کاتژمێر ١٢:٠٢ نڕخی نەوت بە پێی دوێنێ لە سەدا ٤.٨ بەرز بوویەوە گەشتە ٨٧.٣٢ دۆلار. هەروەها نڕخی نەوتی تێکساسیش گەشتە ٨١.١١ دۆلار.
بە پێی ڕاگەیەندراوی ڕۆژنامەی ئەکسیۆس، کۆمارییەکان و دیموکراتەکان لەبارەی پێشکەشکردنی سەپادنی سزای نوێ بۆ سەر رووسیا نزیک بوونەتە لە ڕێککەوتن.
بە پێی پڕۆژەیاساکە هەوڵ دەدرێت سزای نوێ لەبارەی نەوت بە سەر رووسیا بسەپێنرێت. هەروەها گرژی و ئاڵۆزی لە گەرووی هورمز کاریگەری بە سەر بەرزبوونەوەی نڕخی نەوت هەبووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە لانیکەم ١٠ کەس شەهید بوون کە یەکێکیان بەڕێوبەری پۆلیسی جیبالیا بوو.
کەناڵی ٧ی رژێمی سەهیۆنی ڕاپۆرتی دا کە کابینەی ئەم رژێمە و ئەنجوومەنی کۆمەڵگە نیشتەجێبووەکانی باکووری کەناری ڕۆژئاوا لەسەر دروستکردنی ١٢ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە کۆمەڵگە نیشتەجێبووە جیاوازەکانی ئەم ناوچەیە گەیشتوونەتە ڕێککەوتن.
نووسینگەی مەحمود ئەحمەدی نژاد، سەرۆک کۆماری پێشووی ئێران بە توندی ئیدیعای ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ڕەتکردەوە کە لە ژێر "دەستبەسەری ماڵەوەدایە".