دەیان نەخۆشی فەلەستینی بۆ چارەسەری غەززەیان بەجێهشت
مانگی سووری فەلەستین یارمەتی چۆڵکردنی ٤٠ نەخۆش و ٦٢ کەسی یاوەری دا کە کەرتی غەززەی کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر وێران بووە بەجێ بهێڵن.
تیمەکانی مانگی سووری فەلەستین ئەمڕۆ بەشدارییان کرد لە چۆڵکردنی پزیشکی نەخۆشەکان لە کەرتی غەززە لە ڕێگەی دەروازەی سنووری وشکانی رەفەحەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵە مرۆییە بەردەوامەکان بۆ دابینکردنی چاودێری پزیشکی و چارەسەر بۆ ئەو کەسانەی کە پێویستیان بە چارەسەرکردنە لە دەرەوەی ناوچەکە.
نەخۆش و هاوەڵەکانیان لە نەخۆشخانەی مەیدانی ئەلمەواسی کە مانگی سووری تورکیا بەڕێوەی دەبات ئامادە کران و دواتر لە لایەن تیمەکانی ئەمبولانسەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و لایەنە پەیوەندیدارەکان گواسترانەوە بۆ دەروازەی سنووری وشکانی ڕەفەح.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ٤٠ نەخۆش بە یاوەری ٦٢ هاوەڵیان چۆڵکرا، بەمەش کۆی ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەجێهێشتبوون گەیشتە ١٠٢ نەخۆش.
مانگی سووری فەلەستین جەختی لەوە کردەوە کە بەشداریکردنی لە ئۆپەراسیۆنەکانی چۆڵکردنی پزیشکیدا بەشێکە لە ئەرکی مرۆیی خۆی کە ئامانجی پشتیوانیکردنی نەخۆش و بریندارەکان و ئاسانکارییە بۆ دەستڕاگەیشتنیان بە چارەسەری پسپۆڕ لە دەرەوەی کەرتی غەززە؛ ئەمەش بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ئاستەنگە بێئەندازەی کە ڕووبەڕووی سیستەمی تەندروستی دەبێتەوە و فشارە بەردەوامەکانی سەر نەخۆشخانەکان بەهۆی بارودۆخی سەختی مرۆییەوە، شتێکی گرنگە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
قەیرانی ئاو لە شاری ئەلعوبێد لە ویلایەتی کۆردۆفانی باکووری سوودان قووڵتر دەبێتەوە.
ئوردن ڕایگەیاند کە سیستەمی بەرگری ئاسمانی وڵاتەکەی ٨ مووشەکی ئێرانی خستووەتە خوارەوە.
لە پارێزگای لیاونینگی چین بەهۆی تەقینەوەی بەلەمێکی لاستیکی ٧ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بێسەروشوێن بوو.
وەزارەتی ناوخۆی سوریا ڕایگەیاند، بارێکی چەک کە لە سنووری عێراقەوە بەرەو حزب الله-ی لوبنان چووبوو، ڕێگری لێکرا.