لە چین بەلەمێکی لاستیکی تەقیەوە: ٧ کەس گیانیان لەدەستدا
لە پارێزگای لیاونینگی چین بەهۆی تەقینەوەی بەلەمێکی لاستیکی ٧ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بێسەروشوێن بوو.
دەسەڵاتدارانی ناوچەکە ڕایانگەیاند، دوای تەقینەوەی بەلەمێکی لاستیکی لە نزیک دوورگەی مۆپانشان لە شاری شینگچێنگ لە پارێزگای لیاونینگ لە باکووری ڕۆژهەڵاتی چین ٧ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بێسەروشوێنە.
تەقینەوەکە لە کاتێکدا ڕوویداوە کە ١٣ کەس لەناو بەلەمەکەدا بوون. ٥ کەس بریندار بوون و گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە؛ باری تەندروستی ٢ کەسیان ناجێگیرە.
میدیا ناوخۆییەکان بڵاویانکردەوە، ئەو کەسانەی لەناو بەلەمەکەدا بوون، خەڵکی ناوچەکە بوون کە گەشتیان کردووە بۆ کۆکردنەوەی مارمێلکەی دەریایی. لە کاتی کارکردنی بزوێنەری بەلەمەکە تەقینەوەیەک رووی دا.
سەبارەت بە هۆکاری رووداوەکە لێکۆڵینەوە دەستیپێکرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
قەیرانی ئاو لە شاری ئەلعوبێد لە ویلایەتی کۆردۆفانی باکووری سوودان قووڵتر دەبێتەوە.
ئوردن ڕایگەیاند کە سیستەمی بەرگری ئاسمانی وڵاتەکەی ٨ مووشەکی ئێرانی خستووەتە خوارەوە.
وەزارەتی ناوخۆی سوریا ڕایگەیاند، بارێکی چەک کە لە سنووری عێراقەوە بەرەو حزب الله-ی لوبنان چووبوو، ڕێگری لێکرا.