ئێران هێزەکانی ئەمریکای لە سوریا کردە ئامانج: ژمارەیەکی زۆر سەربازی ئەمریکی کوژران
سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی نەسر-٢ بنکەی ئەلتەنفی ئەمریکایان لە سوریا کردووەتە ئامانج و ژمارەیەکی زۆر سەربازی ئەمریکی کوژراون.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سوپای پاسداران لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی نەسر-٢، هێرشێکی لەناکاوی بۆ سەر ناوەندێکی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ئەلتەنف لە سوریا دەستپێکردووە.
سوپای پاسداران لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە ئەم ئۆپەراسیۆنە بۆ تۆڵەسەندنەوەی ئەو سەربازانەی لە ناوچەی بامپووری ئێرانشار شەهید بوون ئەنجام دراوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لەم هێرشەدا کە لە چوارچێوەی شەپۆلی یازدەهەمی ئۆپەراسیۆنی نەسر-٢ لەلایەن هێزەکانی فەزایی ئەنجام دراوە، سیستەمێکی ڕاداری سەربازی ئەمریکا و چەند هێلیکۆپتەرێک کە لە ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکاندا بەکارهێنراون، تێکشکێنراون.
هەروەها لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە ژمارەیەکی زۆر سەربازی ئەمریکیش لە ئەنجامی ئەم ئۆپەراسیۆنەدا کوژراون.
سوپای پاسداران دووپاتی کردەوە کە هێزەکانیان کۆنترۆڵی تەواوی گەرووی هورمز دەکەن و جەختی لەوە کردووەتەوە، تا ئەوکاتەی ئەمریکا بەردەوام بێت لە "کارە خراپەکانی"، ناردنی نەوت و گازی سروشتی لە ناوچەکە ڕادەگیرێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەریتانیا بە فەرمی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران و گروپێکی دیکەی پەیوەندیدار بە ئێران بە ناوی بزووتنەوەی ڕاستی ئیسلامی وەک هەڕەشەی ئاسایشی نەتەوەیی دیاری کرد و بەشێوەیەکی کاریگەر هەرچەشنە پاڵپشتییەک کە پێیان بدرێت قەدەغە کرد.
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە ٢ فەلەستینی شەهید بوون کە یەکێکیان ژن بوو.
وەزارەتی تەندرووستی ئێران ڕایگەیاند کە لە مانگی تەمموزی ئەمساڵدا ٣٨ کەس کوژراون کە ژن و منداڵیان تێدایە و زیاتر لە ٤٠٠ کەسیش بریندار بوون.