لافاو لە ئەفغانستان: ٢٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ١٠٠ کەسیش بێسەروشوێنن
باران بارین و لافاوێکی بەخوڕ لە ناوچەی نورستان لە ئەفغانستان بووە هۆی گیانلەدەستدانی ٢٠ کەس و برینداربوونی زیاتر لە ٨٠ کەس و زیاتر لە ١٠٠ کەسیش بێسەروشوێن بوون.
به پێی ڕاپۆرتی "طلوع نیوز" دەسەڵاتی نیشتمانی بەڕێوبەرایەتی کارەساتەکانی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان ڕایگەیاند، "لافاو له شاری پارون له پارێزگای نورستان به هۆی بارینی به خوڕ رووی داوه."
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە ئەنجامی لافاوەکەدا ٢٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٨٠ کەسیش برینداربوون و زیاتر لە ١٠٠ کەسیش بێسەروشوێنن.
دەسەڵاتداران ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و ڕزگارکردن بەردەوامن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ڕووسیا ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا لە ئەنجامی هێرشەکانی ئۆکراینا بۆ سەر ناوچەی بێلگۆرۆد ٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧٧ کەسیش بریندار بوون.
خالید مەشعەل، ڕێبەری دەرەوەی حەماس، پیرۆزبایی لە خەلیل ئەلحەیە کرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەک بەرپرسی نوێی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەکە و وتی، "ئێمە لەگەڵ هەموو ئەندامانی بزووتنەوەکە لە پشت سەرکردایەتی دکتۆر خەلیل حەیەوە وەستاوین."
دوابەدوای کشانەوەی هێزەکانی رژێمی داگیرکەر، سوپای لوبنان دەستی کرد بە بڵاوەپێکردن بۆ شارۆچکەیەک لە باشوور.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٢٩٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٣ هەزار و ٩٠٦ کەس.