ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٢٩٣ کەس
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٢٩٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٣ هەزار و ٩٠٦ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەستی بە هێرشی توند بۆ سەر کەرتی غەززە کرد و لە کاتی هێرشەکاندا مەدەنییەکانی کردە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید بوون و سەدان هەزار کەسیش بریندار بوون.
لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست ڕاگەیەندرا بەڵام سوپای داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست و لە ئەنجامی هێرشەکاندا فەلەستینییەکان شەهید دەبن.
هەروەها هێشتا دەیان هەزار کەس بێ سەروشوێنن کە هەنێکیان لە لایەن سوپای داگیرکەر دەستبەسەر کراون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا گیریان خورادووە.
بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا تەرمی ١٠ شەهید گواسترانەوە نەخۆشخانە و ٤٢ کەسیش بریندار بوون.
بەم شێوەیە ژمارەی شەهیدەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٧٣ هەزار و ٢٩٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٣ هەزار و ٩٠٦ کەس.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە پارێزگای نورستانی ئەفغانستان، بارانبارینی بەخوڕ بووەتە هۆی هەڵسانی لافاوێکی بەرفراوان و لە ئەنجامدا ژمارەیەکی زۆر کەس گیانیان لەدەستداوە و کەسانی بێسەروشوێن بوون.
لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە ناو باڵەخانەیەک لە شاری مەدانی پارێزگای سووماترای باکوور لە وڵاتی ئەندەنۆسیا ٣ کەس گیانیان لەدەستدا.
عەبدولقادر ئورالئۆغڵو وەزیری گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا لەگەڵ وەهب سەلمان ئەلحەسەنی وەزیری گواستنەوەی عێراق کۆبووەوە و تاوتوێی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان و هاوکارییەکانی گواستنەوەی نێوان هەردوو وڵات کرد.
سەرتیپ کەرەمی، فەرماندەی هێزی زەمینی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، یەکەکانی پەیوەست بە بارەگای مەدینەی مونەوەرە بەدرێژایی کەناراوەکانی کەنداوی فارس پشکنی.