لە ئەنجامی هێرشی ئۆکراینا بۆ سەر بێلگۆرۆد ٨ کەس کوژران
ڕووسیا ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا لە ئەنجامی هێرشەکانی ئۆکراینا بۆ سەر ناوچەی بێلگۆرۆد ٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧٧ کەسیش بریندار بوون.
ئەلێکساندر شوڤاییڤ جێگری پارێزگاری بێلگۆرۆد لە هەژمارەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند، ئۆکراینا ١٥٣ هێرش بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و تۆپهاوێژ و چەکەکانی دیکە بۆ سەر ناوچەکە ئەنجام داوە.
شوڤایێڤ ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٣ کەسیش بریندار بوون.
ناوبراو ڕایگەیاند، بەم شێوەیە ژمارەی کوژراوەکان گەشتە ٨ کەس یەکێکیان منداڵە و ٧٧ کەسیش بریندار بوون.
هەروەها وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، ٢٠٩ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئۆکراینا لە لایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی خراونەتە خوارەوە.
وەزارەتی باسی لەوە کرد کە درۆنەکان لە ئاسمانی مۆسکۆ، دەریای ئازاک و دەوروبەری دەریای ڕەش خراونەتە خوارەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە پارێزگای نورستانی ئەفغانستان، بارانبارینی بەخوڕ بووەتە هۆی هەڵسانی لافاوێکی بەرفراوان و لە ئەنجامدا ژمارەیەکی زۆر کەس گیانیان لەدەستداوە و کەسانی بێسەروشوێن بوون.
لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە ناو باڵەخانەیەک لە شاری مەدانی پارێزگای سووماترای باکوور لە وڵاتی ئەندەنۆسیا ٣ کەس گیانیان لەدەستدا.
عەبدولقادر ئورالئۆغڵو وەزیری گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا لەگەڵ وەهب سەلمان ئەلحەسەنی وەزیری گواستنەوەی عێراق کۆبووەوە و تاوتوێی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان و هاوکارییەکانی گواستنەوەی نێوان هەردوو وڵات کرد.
سەرتیپ کەرەمی، فەرماندەی هێزی زەمینی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، یەکەکانی پەیوەست بە بارەگای مەدینەی مونەوەرە بەدرێژایی کەناراوەکانی کەنداوی فارس پشکنی.