داگیرکەرانی سەهیۆنی لە قودس دەست بەسەر هەزاران دۆنم زەویدا دەگیرێت
داگیرکەرانی سەهیۆنی، لە درێژەدان بە پێشێلکارییەکانیان لە ڕۆژهەڵاتی قودسی داگیرکراو، بڕیاریان داوە نزیکەی ٥ هەزار و ٣٠٠ دۆنم زەوی لە ناوچەی جەبا لە باکووری ناوچەکە دەست بەسەردا بگرن.
پارێزگاری قودس ڕایگەیاند، سوپای داگیرکەر بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی ٥ هەزار و ٢٨٣ دۆنم زەوی لە ناوچەی جەبا "بۆ مەبەستی سەربازی" دەرکردووە.
بەپێی زانیارییەکان بڕیارەکەی سوپای داگیرکەر بەشێکی زەوییەک دەگرێتەوە کە درێژییەکەی ٧٢٥ مەتر دەبێت و فەرمانی دەستبەسەرداگرتنیش تا ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٨ کاری پێدەکرێت.
پارێزگاری قودس ڕایگەیاند، بڕیاری سوپای داگیرکەر بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئەو زەوییە بۆ دروستکردنی ڕێگایەک بۆ نیشتەجێبوونێکە کە لەسەر خاکە دەستبەسەرداگیراوەکانی فەلەستین دروستکراوە.
ئاماژە بەوە کرا کە سوپای داگیرکەر ئامانجی فراوانکردنی کۆنترۆڵی خۆی بەسەر خاکەکانی فەلەستین لە ڕێگەی بڕیارەکانی دەستبەسەرداگرتنی زەوی و دروستکردنی داگیرکارییەکی نوێ لەسەر زەوی بە فراوانکردنی تۆڕی ڕێگاوبانی نیشتەجێبوونەکان کە لەسەر زەوییە دەستبەسەرداگیراوەکانی فەلەستین دروستکراون.
هەروەها لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە دەستبەسەرداگرتنی زەوییە فەلەستینییەکان، فەلەستینییەکانی دانیشتووی ناوچەکانی دەوروبەری گۆشەگیر کردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
کەشتییەکی بارهەڵگر بە ئاڵای تورکیا کە خەڵوزی لە بەندەری تامان لە ڕووسیا بەرەو ترابزۆن دەگواستەوە، تووشی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە دەریای ڕەشدا بوو. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ئەندامێکی تیمی کەشتییەکە کوژراوە و ٣ کەسی دیکەش بریندار بوون.
رژێمی داگیرکەر پێنج ماڵی فەلەستینی لە شارۆچکەکانی نەهالین و زاتەرا لە نزیک بەیت لەحم لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو بە بیانووی "بێ مۆڵەت" ڕووخاند.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٣٠٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٣ هەزار و ٩١٨ کەس.