ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٣٠٥ کەس
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٣٠٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٣ هەزار و ٩١٨ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەستی بە هێرشی توند بۆ سەر کەرتی غەززە کرد و لە کاتی هێرشەکاندا مەدەنییەکانی کردە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید بوون و سەدان هەزار کەسیش بریندار بوون.
لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست ڕاگەیەندرا بەڵام سوپای داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست و لە ئەنجامی هێرشەکاندا فەلەستینییەکان شەهید دەبن.
هەروەها هێشتا دەیان هەزار کەس بێ سەروشوێنن کە هەنێکیان لە لایەن سوپای داگیرکەر دەستبەسەر کراون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا گیریان خورادووە.
بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا تەرمی ١٢ شەهید گواسترانەوە نەخۆشخانە و ١٢ کەسیش بریندار بوون.
بەم شێوەیە ژمارەی شەهیدەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٧٣ هەزار و ٣٠٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٣ هەزار و ٩١٨ کەس.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سبەی عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەر بانگهێشتی مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران سەردانی تاران دەکات.
شێخ عیکریمە سەبری، خەتیبی مزگەوتی ئەقسا، سەبارەت بە قۆستنەوەی "جەژن و بۆنە تەوراتییەکان" لەلایەن رژێمی داگیرکەری سەهیۆنییەوە بۆ توندترکردنی پەلامارەکان بۆ سەر ئەم مزگەوتە و خۆشکردنی زەمینە بۆ سەپاندنی ڕاستییەکی نوێ و وێرانکردنی، هۆشداری دا.
ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکان کە دوێنێ لە پارێزگای ڤار لە باشووری ڕۆژهەڵاتی فەرەنسا دەستی پێکرد و بە خێرایی بڵاوبووەوە، زیانی بە هەزاران هێکتار زەوی گەیاندووە. باس لەوەش کراوە کە لەمساڵدا وڵاتەکە گەیشتووەتە ئاستێکی پێوانەیی لە ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکان.
کەشتییەکی بارهەڵگر بە ئاڵای تورکیا کە خەڵوزی لە بەندەری تامان لە ڕووسیا بەرەو ترابزۆن دەگواستەوە، تووشی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە دەریای ڕەشدا بوو. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ئەندامێکی تیمی کەشتییەکە کوژراوە و ٣ کەسی دیکەش بریندار بوون.