سبەی عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی ئێران دەکات
سبەی عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەر بانگهێشتی مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران سەردانی تاران دەکات.
حەیدەر عەبودی وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، سبەی عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانێکی فەرمی بۆ ئێران دەکات.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ئەلعەبودی وتی، "سبەی عەلی ئەلزەیدی سەرۆک وەزیران لەسەر بانگهێشتی فەرمی سەرۆک کۆماری ئێران سەردانی ئێران دەکات. شاندێکی وەزاری یاوەری دەبێت، سەردانەکەش گفتوگۆ لەسەر وتووێژ و لێکتێگەیشتنی نێوان هەردوو وڵات لەخۆدەگرێت."
ناوبراو زیادی کرد، "بەگوێرەی بەرژەوەندییەکانی عێراق، پرسی گازی سروشتی لە دانوستانە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و ئێران تاوتوێ دەکرێت."
وتەبێژی عێراق ڕایگەیاند، لە کۆتایی ئەم مانگەدا زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی تورکیا و سوریا دەکات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شێخ عیکریمە سەبری، خەتیبی مزگەوتی ئەقسا، سەبارەت بە قۆستنەوەی "جەژن و بۆنە تەوراتییەکان" لەلایەن رژێمی داگیرکەری سەهیۆنییەوە بۆ توندترکردنی پەلامارەکان بۆ سەر ئەم مزگەوتە و خۆشکردنی زەمینە بۆ سەپاندنی ڕاستییەکی نوێ و وێرانکردنی، هۆشداری دا.
ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکان کە دوێنێ لە پارێزگای ڤار لە باشووری ڕۆژهەڵاتی فەرەنسا دەستی پێکرد و بە خێرایی بڵاوبووەوە، زیانی بە هەزاران هێکتار زەوی گەیاندووە. باس لەوەش کراوە کە لەمساڵدا وڵاتەکە گەیشتووەتە ئاستێکی پێوانەیی لە ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکان.
کەشتییەکی بارهەڵگر بە ئاڵای تورکیا کە خەڵوزی لە بەندەری تامان لە ڕووسیا بەرەو ترابزۆن دەگواستەوە، تووشی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە دەریای ڕەشدا بوو. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ئەندامێکی تیمی کەشتییەکە کوژراوە و ٣ کەسی دیکەش بریندار بوون.