ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی زەوی لەرزینەکەی چین بۆ ١١ کەس بەرزبووەتەوە و تا ئێستاش ٥٠ کەس بێسەروشوێنن
دوای دەرھێنانەوەی ٣ تەرمی دیکە، ژمارەی گیانلەدەستدان لە ھەفتەی ڕابردوودا لە شاری چۆنگچینگ لە باشووری ڕۆژئاوای چین بۆ ١١ کەس بەرزبووەوە. دەسەڵاتداران ئاماژەیان بەوەشکردووە، تا ئێستا ٥٠ کەس بێسەروشوێنن.
دوای ئەو زەوی لەرزینەی کە ڕۆژی هەینی لە ناوچەی پێنگشوی رووی دا، ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و ڕزگارکردن بەردەوامن.
ئیدارەی قەزاکە ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا تەرمی ٣ کەسی دیکە لە ژێر داروپەردوو دەرهێنراون، بەڵام لەم دواییانەدا هیچ نیشانەیەکی ژیانیان دەستنیشان نەکراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە کاتی لەرزینەکەدا زیاتر لە ١٠ خانوو لە ژێر خاکدا ماون و سەرەتا تەرمی ٨ کەس دەرهێنراون، هاوکات ١٠ کەسیش بە برینداری ڕزگار کراون.
دەسەڵاتداران ڕایانگەیاندووە کە ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و ڕزگارکردن لە ژێر بارودۆخێکی زۆر سەختدا ئەنجام دەدرێن بەهۆی پارچەی بەردی گەورە و بڕێکی زۆر پاشماوە. لە ئۆپەراسیۆنەکاندا ئامێری قورس و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەکار دەهێنرێن و ئاماژە بەوە کرا کە هەندێک بلۆکی بەردی گەورە تەقێندرانەوە بۆ ئەوەی بیانشکێنن بۆ پارچەی بچووکتر.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەپێی زانیارییەکان، محەمەد شەهابەدین، سەرۆک کۆماری بەنگلادیش دەستی لە پۆستەکەی کێشاوەتەوە.
ئەو قەیرانەی کە لە دوای مشتومڕەکانی "پوچەڵی ڕەها" لە جەهەپە دەستی پێکرد، گۆڕاوە بۆ پرۆسەی پێکهێنانی قەوارەیەکی سیاسی نوێ. ئۆزگور ئۆزێل و ٩٠ پەرلەمانتار لە جەهەپە جیابوونەوە و پارتێکی نوێ دامەزرێنن.
لە شارۆچکەی فارقینی پارێزگای دیاربەکر بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣.٥ رووی دا.