شەهابەدین سەرۆک کۆماری بەنگلادیش دەستی لەکارکێشایەوە
بەپێی زانیارییەکان، محەمەد شەهابەدین، سەرۆک کۆماری بەنگلادیش دەستی لە پۆستەکەی کێشاوەتەوە.
بەپێی هەواڵی میدیا ناوخۆییەکانی ئەمڕۆ هەینی، شەهابەدین کە لە مانگی نیسانی ساڵی ٢٠٢٣وە وەک سەرۆک کۆمار کاری دەکات، دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش کردووە.
شەهابەدین لە کاتی ئەو گێژاوە سیاسییەی دوای دەستلەکارکێشانەوەی شێخ حەسینە، سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتە لە مانگی ئابی ٢٠٢٤ لە نێوان ناڕەزایەتییەکانی گەنجاندا، وەک سەرۆک کۆمار کاری کردووە. ڕۆڵی هەبوو لە بەڕێوەبردنی پرۆسەی دەستوری تا چەند ڕۆژێک دواتر حکومەتێکی ڕاگوزەر پێکهێنرا.
لە بەنگلادیش کە بە سیستەمی پەرلەمانی بەڕێوە دەچێت، سەرۆکایەتی کۆمار تا ڕادەیەکی زۆر فەرمانگەیەکی ڕەمزییە. دەسەڵاتی جێبەجێکردن لە ئەستۆی سەرۆکوەزیران و کابینەکەیدایە.
میدیا ناوخۆییەکان تا ئێستا وردەکارییەکانیان سەبارەت بە دەستلەکارکێشانەوەی شەهابەدین نەخستووەتەڕوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەو قەیرانەی کە لە دوای مشتومڕەکانی "پوچەڵی ڕەها" لە جەهەپە دەستی پێکرد، گۆڕاوە بۆ پرۆسەی پێکهێنانی قەوارەیەکی سیاسی نوێ. ئۆزگور ئۆزێل و ٩٠ پەرلەمانتار لە جەهەپە جیابوونەوە و پارتێکی نوێ دامەزرێنن.
لە شارۆچکەی فارقینی پارێزگای دیاربەکر بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣.٥ رووی دا.
دوای دەرھێنانەوەی ٣ تەرمی دیکە، ژمارەی گیانلەدەستدان لە ھەفتەی ڕابردوودا لە شاری چۆنگچینگ لە باشووری ڕۆژئاوای چین بۆ ١١ کەس بەرزبووەوە. دەسەڵاتداران ئاماژەیان بەوەشکردووە، تا ئێستا ٥٠ کەس بێسەروشوێنن.