گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دوای ئەسەد بۆ یەکەمین جار سەردانی دیمەشقی کرد
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە یەکەم سەردانیدا بۆ سوریا نزیکەی ٢ ساڵ دوای ڕووخانی رژێمی بەشار ئەسەد، داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد پشتیوانی گەلی سوریا بکەن.
ئەم سەردانە ٣ ڕۆژەی گۆتێرێس، یەکەم سەردانی فەرمی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانە بۆ دیمەشق لە ساڵی ٢٠٠٩ەوە.
لەگەڵ گەیشتنی بۆ دیمەشق، گۆتێرێس لەگەڵ ئەحمەد ئەلشەرع، سەرۆکی ئینتقالی سوریا کۆبووەوە و دواتر سەردانی ناحیەی مێژوویی شارەکە و مزگەوتی ئومەوی کرد.
گۆتێرێس لە بڵاوکردنەوەی پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیای ئێکس، ڕایگەیاندووە، "تازە گەیشتوومەتە دیمەشق بۆ سەردانێکی هاودەنگی"، ئاماژەی بەوەشکرد، نەتەوە یەکگرتووەکان لەم قۆناغە گرنگەدا لەگەڵ گەلی سوریا وەستاوە.
گۆتێرێس داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد ئەو پەیامەی گەیاند کە "نابێت هیچ هەوڵێک بۆ پشتیوانیکردنی گەلی سوریا بەدوور بگیرێت".
سەردانەکەی گۆتێرێس لە کاتێکی گرینگدایە بۆ سوریا، کە لە هەوڵی چاکبوونەوەدایە لە شەڕی ناوخۆ کە لە مانگی ئازاری ٢٠١١ دەستیپێکرد، شەڕەکە کە نزیکەی نیو ملیۆن کەسی لێ گیانی لەدەست دا، وێرانکارییەکی بەرفراوانی لە سەرتاسەری وڵاتەکەدا هێنا و تێچووی ئاوەدانکردنەوەی بە سەدان ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ڕێکخراوی پەروەردەیی، زانستی و ڕۆشنبیریی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونسکۆ) شارۆچکەی سەبەستیە کە دەکەوێتە باکووری شاری نابلوس لە فەلەستین، خستە لیستی میراتی جیهانی خۆیەوە. ئەم بڕیارە لە کۆبوونەوەی لیژنەی میراتی جیهانیدا دراوە کە لە شاری بوسان لە کۆریای باشوور بەڕێوەچوو.
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی توند لە سەر ڕێگای دیمەشق-دەیرەزوور ٣٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٠ کەسیش بریندار بوون.
یانەی زیندانیانی فەلەستین ڕایگەیاند کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ٣ هەزار و ٦٠٠ فەلەستینی لە کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو بە دیل گیراون و هەزاران کەسی دیکەش لەو مەیدانەدا لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە.