ژمارەی کوژراوەکانی لافاوەکەی هیندستان گەشتە ٧٨ کەس
لە ویلایەتی ئاسامی وڵاتی هیندستان بەهۆی هەڵسانی لافاو ژمارەی قوربانییەکان گەشتە ٧٨ کەس.
دامەزراوەی بەڕێوبەرایەتی کارەساتەکانی ویلایەتی ئاسام ڕایگەیاند، تەرمی ٣ کەسی دیکەش دۆزرایەوە و ژمارەی کوژراوەکان بە کۆی گشتی گەشتە ٧٨ کەس.
لە ڕاگەیەندراوەکە باس لەوە کرا کە چالاکییەکانی پشتیوانی هاوکاری مرۆیی بەردەوامە.
هیمانتا بیسوا سەرۆک وەزیرانی ویلایەتی ئاسام ڕایگەیاند، کاریگەری لافاوەکە بە سەر زیاتر لە ١.١ ملیۆن کەس هەبووە و هێشتا ٨ کەس بێ سەروشوێنن.
سارما ئاماژەی بەوە کرد کە ١٧١٨ تیم بۆ هاوکاری بە لافاولێدراوەکان بەردەوامن لە چالاکییەکانیان لە ناوچەکە.
کەشناسی هیندستان هۆشداری دایەوە پێدەچێت لە ٣-٤ ڕۆژی دەهاتوودا لە ناوچەکە بارانی بەخوڕ ببارێت و داوا لە هاوڵاتیان کرا کە ئەگەر پێویست نەبێت گەشت نەکەن و گوێ لە هۆشداری فەرمییەکان بگرن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند کە هێرشیان کردووەتە سەر هەنگارەکان لە کوێت کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی و تانکەرێکی سووتەمەنی فڕۆکەی تێدابووە.
محەممەد ئەبووعەفەش، بەڕێوەبەری کۆمەڵەی فریاگوزاریی پزیشکی، سەبارەت بە قووڵبوونەوەی کارەساتی تەندروستی و مرۆیی لە کەرتی غەززە لە سایەی بەردەوامیی هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنیدا هۆشداریی دا.
سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئێران لە کاردانەوە بە هێرشی ئەم دواییەی دورگەی قەشم، ٣ فڕۆکەی ئێف-٣٥ بەتەواوی تێکشکاند و ژمارەیەکی زۆر لە ئەفسەری ئەمریکی کوشت.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی پاکستان ڕایگەیاند، لەگەڵ ئێران و ئەمریکادا لە پەیوەندیدان بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ناوچەکە.