ئێران لە کوەیت هەنگارەکانی خاپوور کرد کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی تێدابوو
سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند کە هێرشیان کردووەتە سەر هەنگارەکان لە کوێت کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی و تانکەرێکی سووتەمەنی فڕۆکەی تێدابووە.
سوپای پاسداران ڕایگەیاند، "بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی نەسری دوو و لە چوارچێوەی ئەو سزایەی کە دەبوو بەسەر دەستدرێژکارەکەدا بسەپێندرێت، ٢ هەنگاری فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و کۆگایەکی سووتەمەنی بۆ فڕۆکە سەربازییەکان و هەلیکۆپتەرەکان لە هێرشێکدا بۆ سەر بنکەی ئاسمانی عەلی سالمی ئەمریکی لەناوبران".
سوپای پاسداران جەختی لەوە کردەوە کە هێرشەکان بۆ سەر ژێرخانی ئەمریکا بەردەوام دەبن تا ئەو کاتەی ئەمریکا بە تەواوی لە ناوچەکە دەکشێتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
محەممەد ئەبووعەفەش، بەڕێوەبەری کۆمەڵەی فریاگوزاریی پزیشکی، سەبارەت بە قووڵبوونەوەی کارەساتی تەندروستی و مرۆیی لە کەرتی غەززە لە سایەی بەردەوامیی هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنیدا هۆشداریی دا.
سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئێران لە کاردانەوە بە هێرشی ئەم دواییەی دورگەی قەشم، ٣ فڕۆکەی ئێف-٣٥ بەتەواوی تێکشکاند و ژمارەیەکی زۆر لە ئەفسەری ئەمریکی کوشت.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی پاکستان ڕایگەیاند، لەگەڵ ئێران و ئەمریکادا لە پەیوەندیدان بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ناوچەکە.