لە ئەفغانستان چەندین تۆن کەلوپەلی قاچاغ و ماددەی هۆشبەر لەناوبرا
لە ناوەڕاستی ئەفغانستان زیاتر لە ١٤ تۆن کاڵا قاچاغەکان و ماددەی هۆشبەر سووتێنران.
لە پارێزگای دایکوندی لە ناوەڕاستی ئەفغانستان، پۆلیس زیاتر لە ١٤ تۆن کەلوپەلی نایاسایی سووتاندووە، لەنێویاندا مادەی هۆشبەر و ئەو کەرەستانەی کە لە بەرهەمهێنانی ماددە هۆشبەرەکاندا بەکاردەهێنرێن هەبوون.
غوڵام عەلی جاوید، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگاکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، کەلوپەلەکانی قاچاغ کە بریتین لە تلیاک، میتامفیتامین، هێرۆین، حەشیش، حەبی هاندەر و ماددە کیمیاییەکان لەنێویاندا ترشی بەکارهێنراو لە بەرهەمهێنانی مادەی هۆشبەری نایاساییدا، بەئامادەبوونی بەرپرسانی حکومەتی خۆجێی بە ئاشکرا سووتێنراون.
جاوید هەروەها ڕایگەیاندووە کە پۆلیس لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا خەریکی کۆکردنەوەی شتومەکی قاچاغ بووە و هۆشداریشی داوە کە ڕێوشوێنی توند بەرامبەر بە هەر کەسێک کە مادەی هۆشبەر بەرهەم بهێنێت یان قاچاغی پێبکات دەگیرێتەبەر.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەگوێرەی ڕۆژنامەی ئەل پایس، بە پشتبەستن بە خەمڵاندنەکانی حکومەت، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە ٤٠ هەزار کۆچبەری نایاسایی لە مەغریبەوە پەڕینەوە بۆ سەبتە (سیۆتا) کە شارێکی ئۆتۆنۆمی ئیسپانییە لە باکووری ئەفریقا.
سوپای ئێران ڕایگەیاند کە ئەمریکا ئۆپەراسیۆنێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر بنکەی ئەحمەد ئەلجابر لە کوێت ئەنجام داوە.
لە ئەفریقای باشوور لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک ١١ کەس گیانیان لەدەستدا.