ترامپ: دانوستان لەگەڵ ئێران ئەمڕۆ دەستپێدەکات
دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، دانوستان لەگەڵ ئێران ڕۆژی دووشەممە دەستپێدەکات.
دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، گفتوگۆکان لەبارەی شێوەی دانوستان لەگەڵ ئێران بەردەوامە و دانوستانەکان ڕۆژی دووشەممە دەستپێدەکەن.
ترامپ لە ڕاگەیەندراوێکی میدیاییدا بەرگری لەوە کرد کە ڕێککەوتنێک لەبارەی گەرووی هورمز هەیە و ئیدعای کرد کە لەبارەی بەرنامەی ناوۆکی ئێرانیش ڕێککەوتنێک دەبێت.
ترامپ ئیدعای کرد کە ئامادەکاری بۆ "گەورترین هێرش بۆ سەر ئێران لە دوای جەنگی جیهانی دووەم" دەکرا بەڵام لە سەر داوای سعوودیە، ئیمارات، قەتەر و ئێران هێرشەکە ڕاگیراوە.
بەرپرسانی سەربازی ئێران ڕەتیان کردەوە کە داوایان لە ئەمریکا کردبێت کە هێرشەکان ڕابگرن و لێدوانەکەی ترامپی وەک "درۆیێکی نوێ" وەسف کرد و جەختیان لەوە کرد کە هێزەکانی سوپای ئێران لەحالەتی ئامادەباشدانە. (İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دەستەی بەرەنگاربوونەوەی دیواری جیاکەرەوە و شارۆچکەسازی ڕایگەیاند کە هێزەکانی رژێمی سەهیۆنی و شارۆچکەنشینەکان لە مانگی تەممووزدا، ٢ هەزار و ٢٥٦ حاڵەتی دەستدرێژییان دژی فەلەستینییەکان و سەروەت و سامانیان لە کەناری ڕۆژئاوا ئەنجام داوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٣٧٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٢٢٠ کەس.
لە ئەنجامی هێرشێکی بۆمبی بۆ سەر ڕێستۆرانتێک لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا ٣ کەس کوژران و ٢١ کەسیش بریندار بوون.
سەربازانی رژێمی سەهیۆنی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشیان کردە سەر شار، گوند و کەمپە جیاجیاکانی کەناری ڕۆژئاوا و وێڕای دەستبەسەرکردنی ژمارەیەک لە فەلەستینییەکان، ماڵ و باڵەخانە نیشتەجێبوونەکانیان پشکنی و وێرانیان کردن.