هێرشێکی بۆمبی لە مۆسکۆ: ٣ کوژراو و ٢١ بریندار
لە ئەنجامی هێرشێکی بۆمبی بۆ سەر ڕێستۆرانتێک لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا ٣ کەس کوژران و ٢١ کەسیش بریندار بوون.
بەرپرسانی ڕووسیا هێرشەکەیان وەک "چالاکیێکی تیرۆری" وەسف کرد بەڵام لەبارەی هێرشکارەکان تاوەکو ئێستا ڕاگەیەندراوێکی فەرمی بڵاو نەکراوە.
سەرگەری سۆبیانین سەرۆکی شارەوانی مۆسکۆ لە هەژمارەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی هێرشەکە وەک چالاکیێکی تیرۆری وەسف کرد و ڕایگەیاند، بریندارەکان گواسترانەوە نەخۆشخانە و سەبارەت بە ڕووداوەکە لێپرسینەوە بەردەوامە.
کۆمیتەی تێکۆشان لە دژی تیرۆری ڕووسیا ڕایگەیاند، ئافرەتێک کە بۆمبی هەڵگرتبوو هەوڵی داوە بچێتە ناو ڕیستۆرانتەکە بەڵام ڕێگری لێکراوە و بۆمبەکە لە دەرەوە تەقیەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دەستەی بەرەنگاربوونەوەی دیواری جیاکەرەوە و شارۆچکەسازی ڕایگەیاند کە هێزەکانی رژێمی سەهیۆنی و شارۆچکەنشینەکان لە مانگی تەممووزدا، ٢ هەزار و ٢٥٦ حاڵەتی دەستدرێژییان دژی فەلەستینییەکان و سەروەت و سامانیان لە کەناری ڕۆژئاوا ئەنجام داوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٣٧٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٢٢٠ کەس.
سەربازانی رژێمی سەهیۆنی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشیان کردە سەر شار، گوند و کەمپە جیاجیاکانی کەناری ڕۆژئاوا و وێڕای دەستبەسەرکردنی ژمارەیەک لە فەلەستینییەکان، ماڵ و باڵەخانە نیشتەجێبوونەکانیان پشکنی و وێرانیان کردن.