ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٣٧٧ کەس
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٣٧٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٢٣٠ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەستی بە هێرشی توند بۆ سەر کەرتی غەززە کرد و لە کاتی هێرشەکاندا مەدەنییەکانی کردە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید بوون و سەدان هەزار کەسیش بریندار بوون.
لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست ڕاگەیەندرا بەڵام سوپای داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست و لە ئەنجامی هێرشەکاندا فەلەستینییەکان شەهید دەبن.
هەروەها هێشتا دەیان هەزار کەس بێ سەروشوێنن کە هەنێکیان لە لایەن سوپای داگیرکەر دەستبەسەر کراون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا گیریان خورادووە.
بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا تەرمی ٢ شەهید گواسترانەوە نەخۆشخانە و ١٠ کەسیش بریندار بوون.
بەم شێوەیە ژمارەی شەهیدەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٧٣ هەزار و ٣٧٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٢٣٠ کەس.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند کە قەبارەی بڵاوبوونەوەی ئیبۆلا کە لە کۆماری کۆنگۆی دیموکراتیک لە ١٥ی ئایاردا ڕاگەیەندرا، توانای وەڵامدانەوەی ئێستای تێپەڕاندووە.
خۆلی ٧ـەمی دانوستانەکانی نێوان لوبنان و رژێمی داگیرکەر کە بە نێوەنگیری ئەمریکا بەڕێوەدەچێت لە ڕۆمای پایتەختی ئیتالیا دەستیپێکرد.
یەحیا سەریع وتەبێژی بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن ڕایگەیاند، فڕۆکەخانەی نەجران لە سعوودیەیان بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کردوونەتە ئامانج.