ڕووسیا بە مووشەکی بالیستیکی هێرش دەکاتە سەر کیێڤ
ڕووسیا بە مووشەکی بالیستیکی و درۆن هێرشی کردە سەر ئۆکراینا. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و لانیکەم ١٢ کەس بریندار بوون.
ڕووسیا بەیانی ڕۆژی چوارشەممە بە مووشەکی بالیستیکی هێرشی کردە سەر کیێڤی پایتەختی ڕووسیا.
ئیدارەی سەربازی کێیڤ ڕایگەیاند، هێرشەکە بە مووشەکی بالیستیکی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ئەنجام دراوە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا زیان بە ژمارەیەکی زۆر خانوو و کۆگا گەشتووە. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و لانیکەم ١٢ کەس بریندار بوون.
ڤیتالی کلیچکۆ سەرۆکی شارەوانی کیێڤ ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکەدا لە باڵەخانەیەکی ٢٠ نهۆمیدا ئاگر دەرکەتووە.
ئۆکراینا بۆ ڕێگریکردن لە هێرشەکانی مووشەکی داوای زیاتر سیستەمی بەرگری ئاسمانی پەتیۆرت دەکات.
چاودێرانی مافی مرۆڤ کە لە ژێر چەتەری نەتەوە یەکگرتووەکان کار دەکەن باس لەوە دەکەن کە لە ڕۆژی کۆتاییدا ژمارەی قوربانییە مەدەنییەکان بەرەو زیادبووندایە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەهیۆنییەکان ١٣ فەلەستینییان بە دیل گرت لە کاتی هەڵکوتانە سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەناری ڕۆژئاوا، لە هەمان کاتدا قوتابخانەیەکیان لە باشووری ئەلخەلیل ڕووخاند.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٣٨١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٢٣١ کەس.
لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی ئەلەمنیۆم لە تارانی پایتەختی ئێران، ١٨ کەس بریندار بوون.