تەقینەوەیەک لە کارگەی ئەلەمنیۆم لە ئێران: ١٨ کەس بریندار بوون
لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی ئەلەمنیۆم لە تارانی پایتەختی ئێران، ١٨ کەس بریندار بوون.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شەروین تەبریزی وتەبێژی خزمەتگوزاریی پزیشکی فریاکەوتنی تاران سەبارەت بە ڕووداوەکە لێدوانێکی دا.
تەبریزی ڕایگەیاند، تەقینەوە لە کارگەیەکی ئەلەمنیۆم لە ناوچەی پیشەسازی شەمساباد لە ناوچەی ڕەی تاران ڕووی دا و لە ڕووداوەکەدا ١٨ کەس بریندار بوون.
تەبریزی ڕایگەیاند، ١٤ لە بریندارەکان لە شوێنی ڕووداوەکە چارەسەریان بۆ کراوە و ٤ کەسی دیکەش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە جیاوازەکان.
لێکۆڵینەوە لە تەقینەوەکە دەستیپێکردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەهیۆنییەکان ١٣ فەلەستینییان بە دیل گرت لە کاتی هەڵکوتانە سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەناری ڕۆژئاوا، لە هەمان کاتدا قوتابخانەیەکیان لە باشووری ئەلخەلیل ڕووخاند.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٣٨١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٢٣١ کەس.
ڕووسیا بە مووشەکی بالیستیکی و درۆن هێرشی کردە سەر ئۆکراینا. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و لانیکەم ١٢ کەس بریندار بوون.