٣٠٨ بارمتە لە نێجیریا دوای چەند مانگێک ئازاد کران
بۆلا تینوبو، سەرۆکی نێجیریا ڕایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکدا کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ئەنجام دراوە، لانیکەم ٣٠٨ کەس کە لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە لە بەرواری جیاوازدا ڕفێندرابوون، ڕزگارکراون.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی کۆمار، ئەوانەی ڕزگارکراون بریتین لە ١٦٣ کەس کە لە مانگی شوباتدا لە کۆمەڵگەی وۆرۆ لە ناوچەی کایاما لە ویلایەتی کوارا ڕفێنراون، هەروەها ١٤٥ کەسیش کە بە شێوەیەکی سەرەکی لە ویلایەتی نیجەر ڕفێنراون.
لە کاتێکدا وردەکارییەکانی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی ئەو زیاتر لە ٣٠٠ کەسەی کە بۆ چەند مانگێک بە بارمتە گیراون، هاوبەش نەکراون، بەڵام تەنها ئەوە بڵاوکراونەتەوە کە لە ناوچەیەکی دارستانی هێنراونەتە دەرەوە و پشکنینی تەندروستی و چارەسەریان بۆ دەکرێت.
تینوبو ئۆپەراسیۆنەکەی بە گەورەترین ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردن وەسف کرد کە تا ئێستا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی نێجیریا لە یەک ڕۆژدا ئەنجام درابێت.
تینوبو ڕایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنەکە لەسەر بنەمای هەواڵگری ئەنجام دراوە، و دەریخست کە هەماهەنگی نێوان دەزگا ئەمنییەکان بە شێوەیەکی بەردەوام بەهێزتر دەبێت، پیرۆزبایی لەو کارمەندە ئەمنییانەی کرد کە بەشدارییان لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کردووە.
باندە چەکدارەکان کە بە تایبەتی لە ناوچەکانی باکووری ڕۆژئاوا و باکووری ناوەڕاستی نێجیریا کاردەکەن، زۆرجار هەڵدەکوتنە سەر گوندەکان و خەڵکی مەدەنی دەڕفێنن بۆ فیدیە. هەروەها هێرشی قوتابخانەکان و ڕفاندنی بەکۆمەڵی خوێندکاران هۆکاری بەرچاو بوون بۆ قەیرانی ئەمنی وڵات لە ساڵانی ڕابردوودا.
دەسەڵاتداران دەڵێن زۆربەی ئەو گروپە چەکدارانە کە بە باند وەسف دەکرێن، لە مەڕدارە پێشووەکان پێکهاتوون کە دوای ناکۆکی لەسەر زەوییە کشتوکاڵییەکان و سەرچاوە سروشتییەکان چەکیان هەڵگرتووە. هاوکات، یاخیبوونێکی چەکداری کە زیاتر لە دە ساڵە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی وڵات بەردەوامە، کێشە ئەمنییەکانیش قووڵتر دەکاتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
مردن بەهۆی ڤایرۆسی چاندیپورا لە هیندستان نیگەرانی لێدەکەوێتەوە. تا ئێستا ٢٢ منداڵ بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری لە ویلایەتی کارۆلینای وڵاتی ئەمریکا ٣ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو.
فیکری قاراویل، سەرۆکی گشتی وەقفی یەتیمەکان، زنجیرەیەک سەردانی بۆ ئەفغانستان ئەنجامدا بۆ پشکنینی قۆناغی دووەمی بەردەوامی دروستکردنی کۆمەڵگەی یەتیمەکان کرد.