ترامپ: شەڕی دژی ئێران "بەم زووانە کۆتایی دێت"
دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئەو شەڕەی دژی ئێران بەڕێوەی دەبەن، بەم زووانە کۆتایی دێت.
ترامپ لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان لە کۆشکی سپی ڕایگەیاندووە کە بەشدارە لە دانوستانەکان لەگەڵ ئێران و دەشڵێت "پێموایە دۆخەکەمان باشە".
ترامپ هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە دەکرێت "بە زوویی" ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران بکرێت.
سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە کە پێشبینی دەکات نرخی نەوت دابەزێت "کاتێک شەڕەکە تەواو بوو."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ویلایەتی کۆردۆفانی باکووری سوودان، چڕبوونەوەی شەڕ لە نێوان سوپا و هێزەکانی پشتیوانی خێرا، شەپۆلی نوێی ئاوارەبوونی لێکەوتەوە.
وەزیری بەرگری بەلجیکا تیۆ فرانکن ڕایگەیاند کە لە نێوان ٤ بۆ ١٨ی ئەیلول ٣٠ سەربازی بەلجیکا بۆ گرینلاند ڕەوانە دەکرێن.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە شاری مەککە لەگەڵ محمەد بن سەلمان شازادەی سعوودیە کۆبوویەوە.
لە ناوچەی جەرمانای دیمەشق، تەقینەوەیەک لەناو مینی پاسێکدا تەقیەوە و بەهۆیەوە ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٣ کەسی دیکەش بریندار بوون.