ژمارەی کۆچبەرە کوژراوەکان لە سەبتە گەشتە نزیکەی ١٠٠ کەس
ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی لە کاتی تێپەڕینی سنووری سەبتەی ئیسپانیا گەشتە نزیکەی ١٠٠ کەس.
خوان جیسوس ڤیڤاس سەرۆکی حکومەتی ئۆتۆنۆمی سەبتە لە کۆبوونەوەی نائاسایی کۆمیتەی ئازادییە مەدەنییەکان و داد و ناوخۆیی ئەوروپا قسەی کرد.
ڤیڤاس باسی لەوە کرد، هەفتەی ڕابردوو لە ئەنجامی کۆچی نائاسایی بۆ شاری سەبتە نزیکەی ١٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.
ڤیڤاس باسی لەوە کرد کە نزیکەی ٨٠ هەزار کەس چوونەتە ناو سەبتە و نزیکەی ٧٥ هەزاریان بە ویستی خۆیان گەڕانەتەوە و نزیکەی ٣ بۆ ٥ هەزار کۆچبەر لە ناوچەکە ناون و ئەمەش ئاستی ناوەندەکانی قبولکردنی کۆچبەران تێدەپەڕێنێت و قەیرانێکی توندی مرۆیی دروست دەکات.
ڤیڤاس داوای کرد ڕێوشوێنی ئەمنی بەهێزتر و سەرچاوەی زیاتری قبوڵکردن و پشتیوانی زیاتری دامەزراوەکانی یەکێتی ئەوروپا بگیرێتەبەر.
ماگنوس برونەر، کۆمیساری کاروباری ناوخۆ و کۆچبەری یەکێتی ئەوروپا، لێشاوی کۆچبەرانی بە نزیکەیی هاوتای تەواوی دانیشتوانی سەبتە بە "باوەڕپێنەکراو" وەسف کرد.
برونەر لە کۆبوونەوەکەدا ڕایگەیاند، "لەماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا، تەنانەت لە یەک ڕۆژدا، ڕووداوێکی بەم قەبارەیە لە هیچ کام لە سنوورەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ڕووی نەداوە"، جەختیشی لەوە کردەوە کە یەکێتی ئەوروپا ناتوانێت پێشێلکردنی وەها یەکپارچەیی سنوورە دەرەکییەکانی یان هەر جۆرە تێکدانێکی ئاسایشی یەکێتییەکە قبوڵ بکات.
برونەر ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە یەکێتی ئەوروپا هەموو کاریگەرییەکانی خۆی بەکاربهێنێت، لەوانەش سیاسەتی ڤیزا و، بە شێوەیەکی فراوانتر، هاوکارییە بازرگانی و گەشەپێدانەکان، بۆ دەستەبەرکردنی هاوکارییەکانی مەغریب سەبارەت بە کۆچبەری.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ویلایەتی کۆردۆفانی باکووری سوودان، چڕبوونەوەی شەڕ لە نێوان سوپا و هێزەکانی پشتیوانی خێرا، شەپۆلی نوێی ئاوارەبوونی لێکەوتەوە.
وەزیری بەرگری بەلجیکا تیۆ فرانکن ڕایگەیاند کە لە نێوان ٤ بۆ ١٨ی ئەیلول ٣٠ سەربازی بەلجیکا بۆ گرینلاند ڕەوانە دەکرێن.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە شاری مەککە لەگەڵ محمەد بن سەلمان شازادەی سعوودیە کۆبوویەوە.
لە ناوچەی جەرمانای دیمەشق، تەقینەوەیەک لەناو مینی پاسێکدا تەقیەوە و بەهۆیەوە ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٣ کەسی دیکەش بریندار بوون.