لە کۆتایی مانگی حوزەیرانەوە تا ئێستا زیاتر لە ١٥٠ کەس لە پاکستان بەهۆی باران بارین گیانیان لەدەستداوە
باران بارین لە پاکستان لە کۆتایی مانگی حوزەیرانەوە تا ئێستا ١٥١ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٤٤٨ کەسیش بریندار بوون.
بەپێی ئامارەکانی دەسەڵاتی نیشتمانیی بەڕێوەبردنی کارەساتەکانی پاکستان لە ٢٦ی حوزەیرانەوە بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ و ڕووداوە پەیوەندیدارەکانەوە لانیکەم ١٥١ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٤٤٨ کەسیش بریندار بوون.
توندترین کاریگەری زریانەکە لە پارێزگای خیبەر پختونخوای باکووری خۆرئاوای گرتەوە و ٦٤ کەس گیانیان لەدەستدا. لە پارێزگای پەنجاب لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە، ٥٣ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمار کراوە.
لافاوەکە زیانی بە نزیکەی ١٣٠٠ بینا گەیاندووە و زیاتر لە ٤٠٠ بیناش بە تەواوی لەناوچوون. لافاوەکە نزیکەی ٢٧ کیلۆمەتر ڕێگاکەی گرتەوە و ٣٧ پردیشی وێران کرد. لە کۆتایی مانگی حوزەیرانەوە تا ئێستا ٢٠٧ ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردن لە سەرانسەری وڵات ئەنجام دراوە و زیاتر لە چوار هەزار کەس ڕزگار کراون.
لە پاکستان وەرزی گەرما بە شێوەیەکی گشتی لە مانگی حوزەیران تا ئەیلول بەردەوام دەبێت، بارانبارینی زۆر دەهێنێت کە بۆ کشتوکاڵ زۆر گرنگە بەڵام زۆرجار دەبێتە هۆی لافاو و کارەساتی سروشتی تر.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ویلایەتی کۆردۆفانی باکووری سوودان، چڕبوونەوەی شەڕ لە نێوان سوپا و هێزەکانی پشتیوانی خێرا، شەپۆلی نوێی ئاوارەبوونی لێکەوتەوە.
وەزیری بەرگری بەلجیکا تیۆ فرانکن ڕایگەیاند کە لە نێوان ٤ بۆ ١٨ی ئەیلول ٣٠ سەربازی بەلجیکا بۆ گرینلاند ڕەوانە دەکرێن.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە شاری مەککە لەگەڵ محمەد بن سەلمان شازادەی سعوودیە کۆبوویەوە.
لە ناوچەی جەرمانای دیمەشق، تەقینەوەیەک لەناو مینی پاسێکدا تەقیەوە و بەهۆیەوە ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٣ کەسی دیکەش بریندار بوون.