کاردانەوەی حەماس بۆ لێدوانەکانی نەتانیاهوو: ئێمە پابەندین بەوەی کە لەسەری ڕێککەوتووین
بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی، جەختی لەسەر پابەندبوونی خۆی بەو ڕێککەوتنانە کردەوە کە لەگەڵ نێوەندگیرەکان و "ئەنجومەنی ئاشتی" سەبارەت بە نەخشەڕێگا بۆ تەواوکردنی جێبەجێکردنی قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە کراون.
حەماس جارێکی دیکە ڕژدیی خۆی لە بەشداریکردنی بەرپرسیارانە بۆ جێبەجێکردنی ئەوەی لە چوارچێوەی ١٥ خاڵدا لەسەری ڕێککەوتوون ڕاگەیاند و داوای داڕشتنی خشتەیەکی کاتیی دیاریکراوی بۆ جێبەجێکردنیان کرد.
لەم بەیاننامەیەدا هاتووە کە "پێشینە لەم قۆناغەدا دەبێت مسۆگەرکردنی جێبەجێکردنی تەواوەتیی ڕێککەوتنەکە بێت بە سەرجەم قۆناغ و پێداویستییەکانییەوە کە ببێتە هۆی ئاگربەستی تەواوەتی، کۆتاییهێنان بە دەستدرێژییەکان بۆ سەر گەلەکەمان، تەواوکردنی پاشەکشە، کردنەوەی دەروازەکان، چوونەناوەوەی یارمەتی و پێداویستییەکانی ئاوارەکان، دەستپێکردنی پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە و بەهێزکردنی لیژنەی نیشتمانی بۆ ئەنجامدانی تەواوەتیی ئەرکەکانی خۆی لە کەرتی غەززە."
حەماس لە نێوەندگیرەکان، دەستەبەرکاران و ئەنجومەنی ئاشتیی ترامپ بۆ غەززە داوای کرد کە بەرپرسیارێتییەکانیان لە ئەستۆ بگرن و پابەندبوونی هەموو لایەنەکان بە ڕێککەوتنە کراوەکان مسۆگەر بکەن و ڕێگری لە هەر جۆرە پێشێلکاری و سەرپێچییەک بکەن کە دەتوانێت پرۆسەی جێبەجێکردن پەک بخات یان ڕێککەوتنی ئاگربەست لاواز بکات.
ئەم بزووتنەوەیە لە کۆتاییی بەیاننامەکەیدا جەختی لەوە کردەوە کە "بە ڕوانگەیەکی ئەرێنی و بەرپرسیارانەوە درێژە بەو هەوڵانە دەدات کە بۆ تەواوکردنی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە دراون، تاوەکوو نەهامەتیی گەلەکەمان کۆتایی بێت و ماف و بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانیان بپارێزرێت."
جێی ئاماژەیە بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی رژێمی سەهیۆنی ڕایگەیاند کە ئەم رژێمە ئەو بەڵگەنامە ١٥ خاڵییەی کە لە لایەن "ئەنجومەنی ئاشتی"یەوە سەبارەت بە کەرتی غەززە پێشکەش کراوە پەسەند ناکات و پێش ئەوەی بەناو چەکداماڵینی ڕاستەقینەی حەماس بکرێت، هیچ جۆرە پاشەکشەیەک ئەنجام نادات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی سەرەڕای ئاگربەست بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر باشووری لوبنان. لەم دواییانەشدا تەقینەوەیەکی گەورە لە شارۆچکەی زوتر ئەلشەرقیە لە باشووری لوبنان ڕوویدا.
لە ناو کارگەیەکی مۆبیلیات لە ناوچەی پیشەسازی مووسا لە ڕیازی پایتەختی سعوودیە ئاگر دەرکەوت و بەهۆیەوە ١٦ کرێکار گیانیان لەدەستدا.
دەسەڵاتدارانی داگیرکەری سەهیۆنی، ٣٧ دیلیان لە غەززە ئازاد کرد کە یەکێکیان ژن بوو.
بنیامین نەتانیاهۆ، بەناو سەرۆک وەزیرانی رژێمی داگیرکەر ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند، پلانی ١٥ خاڵیی کە لەلایەن لیژنەی ئاشتییەوە سەبارەت بە جێبەجێکردنی قۆناغی دووەمی ئاگربەست لە غەززە ڕاگەیەندرابوو، ڕەتکردەوە.