ڕەزایی یەکێک لە فەرماندەکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران وەک سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی ئێران دەستنیشانکرا
سەرلەشکەر موحسین ڕەزایی وەک نوێنەری موجتەبا خامنەیی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی لە ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی دەستنیشان کرا.
خامنەیی لە ڕێگەی فەرمانێکەوە سەرلەشکەر موحسین ڕەزایی وەک نوێنەری خۆی لە ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی دەستنیشان کرد.
خامنەیی لەو فەرمانەدا ڕایگەیاندووە، "بەهۆی ئەزموونی بەنرخی ئێوەوە، یەکێک لە پێشەنگەکانی قۆناغی هەشت ساڵەی شکۆمەندی بەرگریی پیرۆز (جەنگی ئێران و عێراق لە ساڵی ١٩٨٠-١٩٨٨) وەک نوێنەری خۆم لە ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی دەستنیشان دەکەم. هیوادارم سەرکەوتنی تەواو لە ڕاپەڕاندنی ئەم ئەرکە گرنگەدا بەدەستبهێنن."
موجتەبا خامنەیی هەروەها سوپاسی ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی محەممەد باقر زولقادری کرد بۆ کارەکانی.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی سەرەڕای ئاگربەست بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر باشووری لوبنان. لەم دواییانەشدا تەقینەوەیەکی گەورە لە شارۆچکەی زوتر ئەلشەرقیە لە باشووری لوبنان ڕوویدا.
لە ناو کارگەیەکی مۆبیلیات لە ناوچەی پیشەسازی مووسا لە ڕیازی پایتەختی سعوودیە ئاگر دەرکەوت و بەهۆیەوە ١٦ کرێکار گیانیان لەدەستدا.
دەسەڵاتدارانی داگیرکەری سەهیۆنی، ٣٧ دیلیان لە غەززە ئازاد کرد کە یەکێکیان ژن بوو.
بنیامین نەتانیاهۆ، بەناو سەرۆک وەزیرانی رژێمی داگیرکەر ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند، پلانی ١٥ خاڵیی کە لەلایەن لیژنەی ئاشتییەوە سەبارەت بە جێبەجێکردنی قۆناغی دووەمی ئاگربەست لە غەززە ڕاگەیەندرابوو، ڕەتکردەوە.