دیلە فەلەستینییەکان لە زیندانەکانی رژێمی سەهیۆنیدا ڕووبەڕووی برسیەتی و سەرکوتی توند دەبنەوە
یانەی دیلەکانی فەلەستین بە پشتبەستن بە شایەتیی یەکێک لە دیلەکان ڕایگەیاند بارودۆخی ناو زیندانەکانی رژێمی سەهیۆنی هێشتا بە ئاستێکی بێپێشینە لە سەرکوت، مامەڵەی خراپ، کەمتەرخەمیی پزیشکی و بێبەشبوون لە پێداویستییە سەرەتاییەکان بەردەوامە.
یانەی دیلەکانی فەلەستین بە پشتبەستن بە شایەتیی یەکێک لە دیلەکان ڕایگەیاند کە ئەم دیلە وتی، "هێزە تایبەتەکانی زیندان بە شێوەیەکی بەردەوام و بە هاوڕێیەتیی سەگی پۆلیسی هێرش دەکەنە سەر بەشەکان و لە کاتی ئەم هێرشانەدا گولڵەی ڕووپۆشکراو بەکار دەهێنن کە بووەتە هۆی برینداربوونی ژمارەیەک لە دیلەکان. ئەو خۆیشی زیاتر لە مانگێک لەمەوبەر بەهۆی بەرکەوتنی گوللەی ڕووپۆشکراو بە قاچی بریندار بووە و شوێنەواری ئەم برینە هێشتا ماوە."
بەپێی ئەم شایەتییە، بەڕێوەبەرایەتیی زیندان لە مانگی ڕەمەزاندا دۆشەکی سەرجەم بەشەکانی زەوت کردووە و دیلەکانی ناچار کردووە ڕاستەوخۆ لەسەر جێگە ئاسنەکان بخەون؛ هەنگاوێک کە بووەتە هۆی ئازاری توندی پشت و کێشەی جەستەیی بۆیان.
یانەی دیلەکان هەروەها باسی لە بەردەوامیی کەمیی توندی ماددە پاککەرەوەکان و باشترنەبوونی بارودۆخی بژێوی کرد و جەختی کردەوە سیاسەتەکانی برسیەتی، بێبەشکردن و کەمتەرخەمی هێشتا بەردەوامە.
ئەم دیلە لە وەسفکردنی بارودۆخی زیندانەکاندا وتی، "دیلەکان لە برسان دەمرن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٣٨٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٢٥٧ کەس.
"یاسای پتەوکردنی هاوپشتی نیشتمانی و یەکگرتنی کۆمەڵایەتی" کە لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەندکرا، چوارچێوەی یاسایی بۆ پڕۆسەی "تورکیا بێ تیرۆر" دامەزراند.
لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر زاپۆریژیا و دنیپرۆپێترۆڤسک ٩ کەس کوژران و ٢٤ کەسیش بریندار بوون.
فەرماندە فەوزی ئەلمەنسووری بەرپرسی هەواڵگری سەربازی ڕژێمی خەلیفە حەفتەر لە ڕۆژهەڵاتی لیبیا لە بنغازی بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا گیانی لەدەستدا.