ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٣٨٧ کەس
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٣٨٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٢٥٧ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەستی بە هێرشی توند بۆ سەر کەرتی غەززە کرد و لە کاتی هێرشەکاندا مەدەنییەکانی کردە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید بوون و سەدان هەزار کەسیش بریندار بوون.
لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست ڕاگەیەندرا بەڵام سوپای داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست و لە ئەنجامی هێرشەکاندا فەلەستینییەکان شەهید دەبن.
هەروەها هێشتا دەیان هەزار کەس بێ سەروشوێنن کە هەنێکیان لە لایەن سوپای داگیرکەر دەستبەسەر کراون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا گیریان خورادووە.
بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا تەرمی ١ شەهید گواسترایەوە نەخۆشخانە و ١ کەسیش بریندار بوو.
بەم شێوەیە ژمارەی شەهیدەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٧٣ هەزار و ٧٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٢٥٧ کەس.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
"یاسای پتەوکردنی هاوپشتی نیشتمانی و یەکگرتنی کۆمەڵایەتی" کە لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەندکرا، چوارچێوەی یاسایی بۆ پڕۆسەی "تورکیا بێ تیرۆر" دامەزراند.
لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر زاپۆریژیا و دنیپرۆپێترۆڤسک ٩ کەس کوژران و ٢٤ کەسیش بریندار بوون.
فەرماندە فەوزی ئەلمەنسووری بەرپرسی هەواڵگری سەربازی ڕژێمی خەلیفە حەفتەر لە ڕۆژهەڵاتی لیبیا لە بنغازی بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا گیانی لەدەستدا.