هەنگاوی نوێ بەرەو ئامانجی بازرگانی نێوان تورکیا و عێراق بە بڕی ٣٠ ملیار دۆلار
عومەر بۆلات، وەزیری بازرگانی تورکیا لەگەڵ ماجید لەجماوی باڵیۆزی عێراق لە ئەنقەرە کۆبووەوە و هەوڵەکانی پەرەپێدانی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات و پتەوکردنی هاوکارییەکان لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان تاوتوێ کرد.
بۆلات لە پۆستێکی سۆشیال میدیادا ڕایگەیاندووە کە لە وەزارەتی بازرگانی پێشوازی لە باڵیۆزی عێراق لە ئەنقەرە ماجید لەجماوی کردووە. ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنانەی لە سەردانەکەی عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ تورکیا لە مانگی ڕابردوودا کراوە، هەروەها هەنگاوەکانی پتەوکردنی هاریکاری لە چوارچێوەی پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدانیش تاوتوێ کراوە.
بۆلات ئاماژەی بەوەشدا، یەکێک لە خاڵە گرنگەکانی کۆبوونەوەکە ئەو کارانە بوو کە دەکرێت بەگوێرەی ئەو ئامانجەی کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری وڵات و عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ زیادکردنی قەبارەی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات بۆ ٣٠ ملیار دۆلار دانرابوو، ئەنجام بدرێت.
بۆلات ئاماژەی بەوەشکردووە، هەناردەی تورکیە بۆ عێراق لە ساڵی ٢٠٢٥دا نزیکەی ١٢.٤ ملیار دۆلار بووە، ئەمەش عێراق لە پلەی پێنجەمدایە لەڕووی هەناردەکردنی گشتییەوە.
بۆلات ئاماژەی بەوەدا کە ڕێککەوتنی زیاتر پێشخستنی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و عێراق لە ڕێگەی پڕۆژەی کۆنکرێتی دووپاتکرایەوە، هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە هەوڵەکان بۆ بەهێزکردنی هاوکارییەکان بەردەوام دەبن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شیکارییەکانی نیویۆرک تایمز باسی لەوە کردووە کە لەگەڵ کەمبوونەوەی ئامێرە سەربازییەکانی ئەمریکا، ئێران خەریکی پەرەپێدانی تاکتیکی نوێی جەنگە، هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە کە ئێران لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئەم دواییەیدا توانیویەتی بەسەر سیستەمی بەرگری ئەمریکادا زاڵ بێت.
وەقفی خێرخوازی یەتیمەکان بەردەوامە لە چالاکییەکانی خێرخوازی لە کەرتی غەززەی کە نزیکەی ٣ ساڵە ڕووبەڕووی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بووە.
بڕیارە ئەمریکا تا ٣٠ی ئەیلول بەتەواوەتی کۆتایی بە بوونی سەربازی خۆی لە عێراق بهێنێت، کە لە ساڵی ٢٠٠٣ـەوە لەشکرکێشی دەستیپێکردووە.
حەماس ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر هەوڵی رژێمی داگیرکەر بۆ داخستنی مزگەوتی ئیبراهیم و سەبارەت خەتەری هەوڵەکە هۆشداری دایەوە.