ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٤١٧ کەس
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٤١٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٣٦٠ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەستی بە هێرشی توند بۆ سەر کەرتی غەززە کرد و لە کاتی هێرشەکاندا مەدەنییەکانی کردە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید بوون و سەدان هەزار کەسیش بریندار بوون.
لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست ڕاگەیەندرا بەڵام سوپای داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست و لە ئەنجامی هێرشەکاندا فەلەستینییەکان شەهید دەبن.
هەروەها هێشتا دەیان هەزار کەس بێ سەروشوێنن کە هەنێکیان لە لایەن سوپای داگیرکەر دەستبەسەر کراون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا گیریان خورادووە.
بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا تەرمی ١٠ شەهید گواسترانەوە نەخۆشخانە و ٢٥ کەسیش بریندار بوون.
بەم شێوەیە ژمارەی شەهیدەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٧٣ هەزار و ٤١٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٣٦٠ کەس.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئیسرائیل کاتز، بەناو وەزیری جەنگی رژێمی داگیرکەر، بە ئاماژەدان بە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، بانگەشەی ئەوەی کرد کە تورکیا "خۆی دەخاتە سەرگەرمییە مەترسیدارەکان" لە سوریا و هەڕەشەی کرد کە ئەوان هیچ هەنگاوێک لە دژی ئەوان قبوڵ ناکەن.
بەهۆی زەوی لەرزینێک لە کانگایەکی زێڕ لە شاری زامبۆی لە ڕۆژئاوای کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست لە نزیک سنووری وڵاتی کامێرون، زیاتر لە ١٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا.
حوسێن ئیمیر سەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هودا پار پشتیوانی لە لێدوانەکەی هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا کرد کە تورکیا دەتوانێت هەنگاوی ڕیشەیی لە دژی پێشێلکارییەکانی غەززە بنێت.