لە کەنارئاوەکانی تونس بەلەمێکی کۆچبەران نوقم بوو: ١٣ کەس بێ سەروشوێنن
لە ئەنجامی نوقبوونی بەلەمێکی هەڵگری کۆچبەران لە کەنارئاوەکانی تونس لانیکەم ١٣ هاوڵاتی تونس بێ سەروشوێن بوون و ٢ کەسیش بە زیندوویی ڕزگار کران.
لە کەنارئاوەکانی وڵاتی تونس بەلەمێکی کۆچبەران نوقم بوو کە بەرەو ئیتاڵیا دەچوو. لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا ١٣ هاوڵاتی تونس بێ سەروشوێن بوون و ٢ کەسیش بە زیندوویی ڕزگار کران.
مستەفا عبدالکبیر سەرۆکی ڕوانگەی مافی مرۆیی تونس ڕایگەیاند، بەلەمەکە بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە بەڕێوەکەوتووە.
عبدالکبیر باسی لەوە کرد کە تاوەکو ئیستا ٢ کەس بە زیندوویی ڕزگار کراون و یەکێکیان بەسەختی بریندار بووە.
تونس هێشتا یەکێکە لە خاڵە سەرەکییەکانی ڕۆشتن بۆ کۆچبەرە نائاساییەکان کە هەوڵدەدەن لە ڕێگەی دەریای ناوەڕاستەوە بگەنە ئەوروپا.
بەڵام ئاماژە بەوە کراوە کە لە دوو ساڵی ڕابردوودا ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی وڵات بەجێدەهێڵن کەمی کردووە لە ئەنجامی ئەو ڕێوشوێنانەی کە دەسەڵاتدارانی تونس بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆچی ناڕێک و زیادکردنی کۆنترۆڵکردن لە سنوورە دەریاییەکان گرتووەتەبەر.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
پارتی ئایندە (گەلەجەک)ی تورکیا کە ساڵی ٢٠١٩ بە سەرۆکایەتی ئەحمەد داوودئۆغلو سەرۆک وەزیرانی پێشووی تورکیا دامەزرا خۆی هەڵوەشاند.
لە ئەنجامی هێرشێکی دۆرنی ڕووسیا بۆ سەر مۆلێک لە وڵاتی ئۆکراینا لانیکەم ١٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٣٠ کەسیش بریندار بوون.
وەقفی خێرخوازی یەتیمەکان لە وڵاتی بەنگلادیش لە یەتیمخانەی مامۆستا فەسیح گولەر بەرنامەیەک بۆ منداڵانی یەتیم ڕێکخست.