ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٤٢٢ کەس
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٤٢٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٤٠١ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەستی بە هێرشی توند بۆ سەر کەرتی غەززە کرد و لە کاتی هێرشەکاندا مەدەنییەکانی کردە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید بوون و سەدان هەزار کەسیش بریندار بوون.
لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست ڕاگەیەندرا بەڵام سوپای داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست و لە ئەنجامی هێرشەکاندا فەلەستینییەکان شەهید دەبن.
هەروەها هێشتا دەیان هەزار کەس بێ سەروشوێنن کە هەنێکیان لە لایەن سوپای داگیرکەر دەستبەسەر کراون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا گیریان خورادووە.
بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا تەرمی ٢ شەهید گواسترانەوە نەخۆشخانە و ٣٢ کەسیش بریندار بوون.
بەم شێوەیە ژمارەی شەهیدەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٧٣ هەزار و ٤٢٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٤٠١ کەس.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەقفی خێرخوازی یەتیمەکان بە پاڵپشتی خێرخوازان، بەبۆنەی مەولودی نەبی (ڕۆژی لەدایک بوونی پێغەمبەری خودا) لە بەنگلادیش ژەمە خۆراکی بۆ یەتیمەکان و خێزانە کەمدەرامەتەکان دابین کرد.
هێزەکانی رژێمی سەهیۆنی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە شەپۆلێکی بەرفراوانی هێرشەکاندا، پەلاماری چەندین ناوچەیان لە شار و گوندەکانی کەناری ڕۆژئاوا دا و لانیکەم ٤ فەلەستینییان دەستبەسەر کرد.
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی جارێکی دیکە هەڵکوتانە سەر ناوچەی مەعریە لە گوندەواری دەرعا لە باشووری سوریا.
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی هەڵکوتانە سەر شاری جەنین لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو و کوڕی شەهید فەتحی خازمیان دەستبەسەر کرد.