حەسون، موفتی گەورەی سەردەمی ئەسەد، سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێندرا
ئەحمەد بەدرەدین حەسون، موفتی گەورەی پێشووی سوریا کە لە سەردەمی بەشار ئەسەدی سەرۆکی لەکارلادراوی سوریادا خزمەتی کردووە، بە تۆمەتی هاندانی توندوتیژی و شەرعیەتدان بە کوشتن، سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنراوە.
حەسون لە چوارچێوەی زنجیرەیەک دادگاییکردن کە بەرپرسانی پلە باڵای پەیوەندیدار بە رژێمی ئەسەد لە سوریا کردە ئامانج، لەبەردەم دادگای چوارەمی تاوانەکانی دیمەشقی پایتەخت ئامادەبوو.
حەسون کە لە ساڵی ٢٠٠٥ تا ٢٠٢١ وەک موفتی گەورەی سوریا کاری کردووە، بە پشتیوانی ئاشکرای سیاسەتەکانی رژێمی ئەسەد ناسرابوو. نووسینگەی موفتی گەورە لە ساڵی ٢٠٢١ هەڵوەشایەوە.
فەخرەدین ئەلئاریان، دادوەری سەرۆکایەتیی دادوەری لە دانیشتنی بڕیارەکەدا ڕایگەیاند کە پێکهاتەی ئایینی فەرمی لە سەردەمی ئەسەد هێرشەکانی بۆمبی بەرمیلی بۆ سەر ناوچە مەدەنییەکان شەرعیەت پێداوە.
ئەلئاریان ڕایگەیاند کە ئەم هێرشانە بوونەتە هۆی وێرانکارییەکی بەرفراوان و پێشێلکردنی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی پێکدەهێنێت.
حەسون لەکاتی لەکاتی دادگاییکردنیدا لە دادگا ئامادەبووە. هەروەها چەندین کەسایەتی باڵای دیکەی رژێمی ئەسەد لە چەند هەفتەی ڕابردوودا سزای توندیان بەسەردا سەپێنراوە. هەندێکیان لەوان ئەسەد و ماهر ئەسەدی برای، بەبێ ئامادەبوون لە دادگا سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دکتۆر باسم نەعیم، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی حەماس جەختی کردەوە وێرانکردنی بارەگای ئاژانسی فریاگوزاری و کاردۆزینەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستینی ئونروا لە قودس لەلایەن حکومەتی نەتانیاهۆوە، تاوانێکی جەنگی و پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
حەماس ڕوخاندنی بارەگای ئونروا لە ناوچەی کەفر عەقەب لە قودس لە لایەن داگیرکەران وەک بەشێک لە هێرشی سیستەماتیک لە دژی خەڵکی فەلەستین و بەردەوامی پێشێلکارییەکان دژی دامەزراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان وەسف کرد.
وەزارەتی بەرگڕی ڕووسیا ڕایگەیاند، لە بەندەری ئۆدێسا کەشتیێکی بارهەڵگر کە چەکی بۆ سوپای ئۆکراینا دەگواستەوە کرایە ئامانج.