حەماس: ڕوخاندنی بارەگای ئونروا بەشێکە لە هێرشی سیستەماتیک دژی فەلەستینییەکان
حەماس ڕوخاندنی بارەگای ئونروا لە ناوچەی کەفر عەقەب لە قودس لە لایەن داگیرکەران وەک بەشێک لە هێرشی سیستەماتیک لە دژی خەڵکی فەلەستین و بەردەوامی پێشێلکارییەکان دژی دامەزراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان وەسف کرد.
حەماس ڕایگەیاند، ڕوخاندنی بارەگای ئونروا "هێرشی ئاشکرایە" بۆ سەر ڕێکخراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و دژایەتیکردنی ڕێککەوتنەکانی نێودەوڵەتییە.
حەماس جەختی لەوە کرد کە بێ دەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەرامبەر هێرشەکان داگیرکەران وێرەکتر دەکات و دەبێتە هۆی بەردەوامبوونی پێشێلکارییەکانی رژێمی داگیرکەر.
حەماس بە توندی ئیدانەی هێرشەکەی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر ئونروا کرد و بانگێشتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان کرد بۆ ڕێگری کردن لە پێشێلکارییەکانی رژێمی داگیرکەر هەنگاوی کاریگەر بهاوێژن.
هەروەها داوا کرا کە بەرگری لە ئونروا بکرێت و بەردەوامبوونی چالاکییەکانی مسوگەڕ بکرێت. حەماس جەختی لەوە کرد کە دەزگاکە شاهێدی مافی نەگۆڕاوی فەلەستینییەکان بۆ گەڕانەوەیە لە ئاستی نەتەوە یەکگرتووەکان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دکتۆر باسم نەعیم، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی حەماس جەختی کردەوە وێرانکردنی بارەگای ئاژانسی فریاگوزاری و کاردۆزینەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستینی ئونروا لە قودس لەلایەن حکومەتی نەتانیاهۆوە، تاوانێکی جەنگی و پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
ئەحمەد بەدرەدین حەسون، موفتی گەورەی پێشووی سوریا کە لە سەردەمی بەشار ئەسەدی سەرۆکی لەکارلادراوی سوریادا خزمەتی کردووە، بە تۆمەتی هاندانی توندوتیژی و شەرعیەتدان بە کوشتن، سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنراوە.
وەزارەتی بەرگڕی ڕووسیا ڕایگەیاند، لە بەندەری ئۆدێسا کەشتیێکی بارهەڵگر کە چەکی بۆ سوپای ئۆکراینا دەگواستەوە کرایە ئامانج.