هاراڵدی پێنجەم شای نەرویج مرد
هاراڵدی پێنجەم شای نەرویجی تەمەن ٨٩ ساڵ لە نەخۆشخانەیەکدا مرد کە چارەسەری بۆ دەکرا و کوڕەکەی هاکۆن شوێنی گرتەوە.
هاراڵدی پێنجەم شای نەرویج لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا مرد. هاراڵد کە هەفتەی ڕابردوو بەهۆی نەخۆشییەکی دەگمەنی خوێنەوە خەوێندرابوو، لە نەخۆشخانەی نیشتمانی لە ئۆسلۆ مرد. کوڕەکەی هاکۆن بووەتە شای نوێی نەرویج.
لە ڕاگەیەندراوێکی کۆشکی شاهانەی نەرویجدا هاتووە کە شا هاراڵد کاتژمێر ٠٦:٣٥ بە کاتی ناوخۆ لە نەخۆشخانەی نیشتمانی لە ئۆسلۆ مردووە.
دوای مردنی هاراڵد، ئاڵای کۆشکی شاهانە لە ئۆسلۆ بۆ نیوە دابەزێندرا. لە ٢٤ کاتژمێر پێش مردنی شا، ئەندامانی بنەماڵەی شاهانە سەردانی نەخۆشخانەکەیان کرد، هاوکات زۆرێک لە خەڵکی نەرویجیش لە بەردەم کۆشکی شاهانە گوڵیان دانا.
هاراڵد لە ساڵی ١٩٣٧ لە نزیک ئۆسلۆ لەدایک بووە، بووە یەکەم شای نەرویجی کە لە سەدەی ١٤ەوە لەسەر خاکی نەرویج لەدایک بووە. دوای مردنی باوکی شا ئۆلاڤی پێنجەم لە ١٧ی ژانویەی ١٩٩١ لەسەر تەختی پادشایەتی دانیشت و بۆ ماوەی ٣٥ ساڵ وەک شای وڵاتەکە کاری کردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
یانەی زیندانیانی فەلەستین ڕایگەیاند کە عەرار کاتێک لە زیندان بوو دایک و باوکی لەدەستداوە بەڵام ئاگاداری مردنیان نەبووە.
ئەحمەد ئەلشەرع، سەرۆک کۆماری سوریا، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی پێشووی هێزەکانی سوریای دیموکراتی کردە ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری سوریا.
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، کۆگا سەربازییەکانی ئۆکراینا لە ناوچەی کیێڤ و لە بەندەری ئۆدێسا کەوتوونەتە بەر هێرش.