حەسەن عەراری فەلەستینی دوای ٢٢ ساڵ زیندانیبوون ئازاد کرا
یانەی زیندانیانی فەلەستین ڕایگەیاند کە عەرار کاتێک لە زیندان بوو دایک و باوکی لەدەستداوە بەڵام ئاگاداری مردنیان نەبووە.
یانەی زیندانیانی فەلەستین ڕایگەیاند کە عەرار کاتێک لە زیندان بوو دایک و باوکی لەدەستداوە بەڵام ئاگاداری مردنیان نەبووە و هەروەها کاتێک لە زیندان بوو دوو خوشک و براکەی لەدەستدابوو.
یانەکە ڕایگەیاندووە کە دۆخی زیندانی عەرار نوێنەرایەتی واقیعێک دەکات کە زۆرێک لە زیندانییە فەلەستینییەکان ئەزموونی دەکەن. ئەم زیندانیانە لە ماوەی ساڵانی دیلبووندا ئەندامانی خێزانەکانیان لەدەستداوە و نەیانتوانیوە ماڵئاوایی لە ئازیزانیان بکەن، ئەمەش بەهۆی سیاسەتەکانی داگیرکەری سنووردارکردن و بەردەوامیدان لە سنووردارکردنی پەیوەندیکردن لەگەڵ خێزانەکانیان.
یانەی زیندانیان جەختی لەوە کردەوە کە ئەم سیاسەتە لێکەوتەی توندتری بۆ زیندانیانی کەرتی غەززە هێناوەتە ئاراوە، کە لە سەرەتای جینۆسایدەوە لە دەرفەتی پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کراون و بەشێکی زۆریان بێ زانیاری ماونەتەوە سەبارەت بە چارەنووسی خۆیان.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە دامەزراوە زیندانییەکانەوە دەستکەوتوون، دەسەڵاتی داگیرکەر زیاتر لە ٩ هەزار و ٤٠٠ زیندانی فەلەستینی لە زیندانەکانیاندا ڕاگرتووە کە ٩٢یان ژنن. جگە لەوەش ٣ هەزار و ٣٢٤ کەس بە بیانووی "دەستبەسەرکردنی ئیداری" دەستبەسەرکراون و هەزار و ٣١٦ زیندانی لەلایەن دەسەڵاتی داگیرکەرەوە وەک "شەڕکەری نایاسایی" پۆلێنکراون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەحمەد ئەلشەرع، سەرۆک کۆماری سوریا، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی پێشووی هێزەکانی سوریای دیموکراتی کردە ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری سوریا.
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، کۆگا سەربازییەکانی ئۆکراینا لە ناوچەی کیێڤ و لە بەندەری ئۆدێسا کەوتوونەتە بەر هێرش.
هاراڵدی پێنجەم شای نەرویجی تەمەن ٨٩ ساڵ لە نەخۆشخانەیەکدا مرد کە چارەسەری بۆ دەکرا و کوڕەکەی هاکۆن شوێنی گرتەوە.