ڕووسیا: کۆگا سەربازییەکانی کیێڤ و ئۆدێسا کرانە ئامانج
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، کۆگا سەربازییەکانی ئۆکراینا لە ناوچەی کیێڤ و لە بەندەری ئۆدێسا کەوتوونەتە بەر هێرش.
لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، سوپای ڕووسیا بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر ناوەند و بەندەرەکانی لۆجستی ئۆکرانیا.
بەپێی زانیارییەکان، هێرشەکان کۆگایەکیان کردۆتە ئامانج کە پارچەی مووشەکی کروز و سووتەمەنی تێدابووە لە ناوچەی کیێڤ. هەروەها هێرش کرایە سەر شەش کۆگای سەربازی لە بەندەری ئۆدێسا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە هێرشەکان بۆ سەر ئەو ئامانجانە بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ئەنجام دراون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
یانەی زیندانیانی فەلەستین ڕایگەیاند کە عەرار کاتێک لە زیندان بوو دایک و باوکی لەدەستداوە بەڵام ئاگاداری مردنیان نەبووە.
ئەحمەد ئەلشەرع، سەرۆک کۆماری سوریا، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی پێشووی هێزەکانی سوریای دیموکراتی کردە ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری سوریا.
هاراڵدی پێنجەم شای نەرویجی تەمەن ٨٩ ساڵ لە نەخۆشخانەیەکدا مرد کە چارەسەری بۆ دەکرا و کوڕەکەی هاکۆن شوێنی گرتەوە.