هێرشێکی چەکداری لە نێجیریا: ١١ جووتیار کوژران
لە ناوچەی رەبەحی ویلایەتی سۆکۆتۆی وڵاتی نێجیریا لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری بۆ سەر جووتیاران ١١ کەس گیانیان لەدەستدا و ٥ کەسیش بریندار بوون.
بە پێی ڕاگەیەندراوی میدیاکانی خۆجێ، ئەندامانی چەتەیەکی چەکدار لە ناوچەی رەبەح لە ویلایەتی سۆکۆتۆ هێرشیان کردووە سەر جووتیاران کە لە ناو زەوییەکانیان کاریان دەکرد.
لە ئەنجامی هێرشەکەدا ١١ جووتیار گیانیان لەدەستدا و ٥ جووتیاریش بریندار بوون.
ئەحمەد روفاعی وتەبێژی پۆلیسی سۆکۆتۆ ڕایگەیاند، دوای هێرشەکە هێزەکانی ئاسایش ڕەوانەی ناوچەکە کراون.
لە وڵاتی نێجیریا زۆرجار ئەم جۆرە هێرشانە ڕووی دەدەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە وڵاتی نیپاڵ دوای هەڵسانی لافاو تاوەکو ئێستا ٩٣٩ کەس گیانیان لەدەستداوە.
دانمارک دوای ١٤ ساڵ باڵیۆزخانەکەی لە دیمەشق کردەوە کە لە ساڵی ٢٠١٢ بەهۆی شەڕی ناوخۆیی دایخستبوو.
دوابەدوای وەرگەڕانی کەشتییەکی نەفەرهەڵگر لە کەناراوەکانی گیرنە لە قوبرس، تا ئێستا تەرمی ٧ کەس دەرهێنراون و ٢٣٧ کەسیش ڕزگارکراون و گەڕان بەدوای ٢٣ کەسدا بەردەوامە.