بەدخۆراکی و برسێتی تەندروستیی دیلە فەلەستینییەکان لە زیندانی نەقەب دەخاتە مەترسییەوە
نووسینگەی ڕاگەیاندنی دیلەکان ڕایگەیاند ژمارەیەک لە دیلە فەلەستینییەکان لە زیندانی نەقەب بە هۆی بەدخۆراکی و سیاسەتی برسی کردن، تووشی لاوازیی توندی جەستەیی و شکانەوەی بەردەوامی ددانەکانیان بوونەتەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین بە پەشتبەستن بە نووسینگەی ڕاگەیاندنی دیلەکان ڕایگەیاند ژمارەیەک لە دیلە فەلەستینییەکان لە زیندانی نەقەب بە هۆی بەدخۆراکی و سیاسەتی برسی کردن، تووشی لاوازیی توندی جەستەیی و شکانەوەی بەردەوامی ددانەکانیان بوونەتەوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو خۆراکەی دەدرێت بە دیلەکان زۆر کەمە و بەهای خۆراکیی پێویستی تێدا نییە؛ دۆخێک کە بووەتە هۆی لاوازبوونی ددانەکان و خراپتربوونی ڕەوشی گشتیی تەندروستییان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی دیلەکان ئەوەشی خستە ڕوو کە کێشی دیلە فەلەستینییەکان بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە و کێشەی ددانەکانیشیان بەبێ هیچ پشکنین یان چارەسەرێکی پزیشکی، ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر دەبێت.
ئەم نووسینگەیە هۆشداریی دا کە بەردەوامبوونی سیاسەتی برسی کردن و کەمتەرخەمیی پزیشکی دەتوانێت ببێتە هۆی لەدەستدانی ددانی زیاتر و تێکچوونی مەترسیداری ڕەوشی جەستەیی دیلەکان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی دیلەکان لە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان و لیژنەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور داوای کرد دەستبەجێ بۆ ڕاگرتنی سیاسەتی برسی کردن و دەستەبەرکردنی چارەسەر و دابینکردنی چاوەدێریی تەندروستی بۆ دیلە فەلەستینییەکان دەستوەردان بکەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ڕۆژهەڵاتی شاری ئیدلبی سوریا لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێڵێکی بۆمبڕێژکراو ٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا لە ئەنجامی تەقینەوەیەک بەهۆی ئۆتۆمبێلێکی پڕ تەقەمەنی، ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٥ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٤٦٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٥٠٩ کەس.