رژێمی داگیرکەر باشووری لوبنانی بۆردومان کرد
فڕۆکە جەنگییەکانی سەهیۆنی بۆردومانی ناوچەی نەباتییەیان لە باشووری لوبنان کرد.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی فەرمیی لوبنانی ئێنئێنئەی، فڕۆکە جەنگییەکانی سەر بە هێزە داگیرکەرەکان هێرشێکی ئاسمانییان بۆ سەر شارۆچکەی کفر ڕومان لە باشووری ئەو وڵاتە ئەنجام داوە.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، دوای ئەم هێرشە، فڕۆکە جەنگییەکانیش گردی عەلی ئەلتاهیریان لە دەوروبەری باکووری شارۆچکەی نەباتیە ئەلفەوقە کردۆتە ئامانج.
باس لەوە کرا کە لە هێرشەکاندا مووشەکی لەناوبردنی پەناگە بەکارهێنراوە و تەقینەوەیەکی بەرز لە سەرتاسەری ناوچەی نەباتیە بیستراوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئاهەنگێکی بووکگواستنەوە لە پارێزگای هورمزگانی ئێران ٥ کەس شەهید بوون و ٦٨ کەسیش بریندار بوون.
سەرچاوە فەلەستینییەکان وردەکاریی نوێیان سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکەی رژێمی سەهیۆنی لە ناوچەی ئەلکەتیبە لە ڕۆژئاوای شاری غەززە بڵاو کردەوە؛ ئۆپەراسیۆنێک کە تێیدا هێزێکی تایبەتی چەکدار دزەی کردە ناوچەکە و هەوڵی دا یەکێک لە بەرپرسە باڵا ئەمنییەکانی بەرگری بکاتە ئامانج، بەڵام دوای ئاشکرابوونی هێزە هێرشبەرەکان، تێکهەڵچوونێکی توند لە ناوچەکەدا دەستی پێکرد و ئۆپەراسیۆنەکە نەگەیشتە ئامانجی سەرەکیی خۆی.
دوو کەشتی بازرگانی بە ئاڵای تورکیا لە کەناراوەکانی شارۆچکە سیلیڤری ئیستانبوول پێکدادانیان ئەنجامدا.