رژێمی داگیرکەر جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر غەززە: ٢ شەهید
لە ئەنجامی بۆردومانەکانی سوپای داگیرکەر بۆ سەر شارۆچکەی جیبالیا و کەمپی پەنابەرانی جیبالیا لە باکووری کەرتی غەززە، ٢ فەلەستینی شەهید بوون.
بەگوێرەی سەرچاوەکانی ناوچەکە، هێزەکانی داگیرکەر هێرشیان کردە سەر خێمەی ئاوارەکانی فەلەستینی. هێرشەکان بە تۆپباران ئەنجام درا و هەروەها لە هەنێک ناوچەش بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرش ئەنجام دران.
نەخۆشخانەی شیفا ڕایگەیاند کە تەرمی ٢ فەلەستینی کە لە هێرشەکاندا شەهید بوون هێنراونەتە نەخۆشخانەکە و لە نێو ئەو بریندارانەی هێنراونەتە ژووری فریاکەوتن منداڵێک هەیە کە باری تەندروستی ناجێگیرە.
سەرەڕای ئەو ئاگربەستەی کە لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥دا گەیشتە ئەنجام، بەڵام بەردەوامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر جارێکی دیکە ئاشکرای کرد کە کۆمەڵکوژییەکان دژی خەڵکی سڤیل بوونەتە سیستماتیک.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەرنامەی خۆراکی جیهانی ڕایگەیاند یارمەتییە خێزانییەکان لە کەناری ڕۆژئاوا بەهۆی کەمیی سەرچاوە دارایییەکانەوە بۆ نیوە کەم بووەتەوە و لە ئەنجامدا، پشتیوانیی خۆراکی بۆ نزیکەی ٢٠٠ هەزار فەلەستینی ڕاگیراوە.
لە کۆماری کۆنگۆی دیموکرات، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بڵاوبوونەوەی بەردەوامی ئیبۆلا بۆ ٣ هەزار و ٧ کەس بەرزبووەتەوە، هاوکات ژمارەی تووشبووانی ئیبۆلا گەیشتووەتە ٦ هەزار و ١٨٦ کەس.
لە ئەنجامی لافاوەکەی نیپاڵ ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە گەشتە ١٠٥٠ کەس و ٣ هەزار و ٩١٦ کەسیش بێ سەروشوێنن.