ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٤٧٠ کەس
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٤٧٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٥٤٠ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەستی بە هێرشی توند بۆ سەر کەرتی غەززە کرد و لە کاتی هێرشەکاندا مەدەنییەکانی کردە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید بوون و سەدان هەزار کەسیش بریندار بوون.
لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست ڕاگەیەندرا بەڵام سوپای داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست و لە ئەنجامی هێرشەکاندا فەلەستینییەکان شەهید دەبن.
هەروەها هێشتا دەیان هەزار کەس بێ سەروشوێنن کە هەنێکیان لە لایەن سوپای داگیرکەر دەستبەسەر کراون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا گیریان خورادووە.
بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا تەرمی ٨ شەهید گواسترانەوە نەخۆشخانە و ٣١ کەسیش بریندار بوون.
بەم شێوەیە ژمارەی شەهیدەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٧٣ هەزار و ٤٧٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٥٤٠ کەس.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
توفان ئەرهورمان، سەرۆک کۆماری قوبرسی باکوور ڕایگەیاند، پاشماوەی کەشتییە نەفەرهەڵگرەکە کە لە کەناراوەکانی گیرنە نوقم بوو، دۆزرایەوە و هەوڵەکانی گەڕان و ڕزگارکردن لە ناوچەکە بەردەوامە.
بەرنامەی خۆراکی جیهانی ڕایگەیاند یارمەتییە خێزانییەکان لە کەناری ڕۆژئاوا بەهۆی کەمیی سەرچاوە دارایییەکانەوە بۆ نیوە کەم بووەتەوە و لە ئەنجامدا، پشتیوانیی خۆراکی بۆ نزیکەی ٢٠٠ هەزار فەلەستینی ڕاگیراوە.
لە کۆماری کۆنگۆی دیموکرات، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بڵاوبوونەوەی بەردەوامی ئیبۆلا بۆ ٣ هەزار و ٧ کەس بەرزبووەتەوە، هاوکات ژمارەی تووشبووانی ئیبۆلا گەیشتووەتە ٦ هەزار و ١٨٦ کەس.